كوردی

 

له باره ی سی ئای ئه ی یه وه

 

دەزگای هەواڵگری ناوەندی(سی ئای ئه ی) لە ساڵی ١٩٤٧ هاته کایه وه بە مۆرکی  فەرمانی پاراستنی نیشتمانی ولە لایەن سەرۆك ھەری ئێس. ترۆمەنەوە دامەزرا. ئەو بڕیارە ھەروەھا بەرێوەبەرییەكی هەواڵگری ناوەندی(دی سی ئای) دامەزراند كە وەك سەرۆكی كۆمەڵگای هەواڵگری وڵاتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا خزمەت بكات و وەك سەرچاوه یەک بۆ ڕاوێژكاری لە گەڵ سەرۆك کۆمار كار بكات لە سەرئەو کێشە  هەواڵگر یانەی كە پەیوەندیان بە ئاسایشی نیشتمانیەوە هەیە، ھەروەھا وەك بەرپرسی دەزگای هەواڵگری خزمەت بكات .  بڕیاری ریفۆرمی هەواڵگری و رێگەگرتن لە تیرۆریزم لە ساڵی ٢٠٠٤ گۆڕانکاری بە سەر بڕیاری پاراستنی نیشتمانی دا ھێنا بۆ ئەوەی بەڕێوەبەریەكی هەواڵگری نیشتمانی دەست نیشان بكات كە بەشێك لە ئەركەكانی پێشوی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری ناوەندی ڕاپەرێنێت، لە گەڵ بەرێوەبەریەكی جیا بۆ دەزگای هەواڵگری ناوەندی.

بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری ناوەندی وەك  سەرۆكی دەزگای هەواڵگری ناوەندی خزمەت دەكات و ڕاپۆرت دەداتەوە بە بەرێوەبەری هەواڵگری نیشتمانی . ئەرك و بەرپرسیاریەكانی بەڕێوەبەری (سی ئای ئەی ) پێك دێن لە :

  • كۆكردنەوەی هەواڵگری لەرێگای سەرچاوە مرۆڤیەكان و رێگا گونجاوەکانی تر، تەنها بە نەبونی توانا وەکو پۆلیس ، دەسەڵاتی فەرمانی دادگایی کردن ویاخود ده سەڵات وھێزی خۆ داسە پاندن وهە ستان بەكاری ئاسایشی ناوخۆییە وە هەبێ.
  • لێك گرێدان و هەڵسەنگاندنی هەواڵگری پەیوەندیدار بە پاراستنی نیشتمانی و ئامادەکاری و بڵاوكردنەوەی گۆنجاوی هەواڵگریەکان وئەو چەشنانە.
  • دابین كردن و چاووساغی کردنی سەراسەری پیکەوه گونجانی هەواڵگری نیشتمانی لە دەرەوەی وڵات لە ڕێگای سەرچاوە مرۆڤایەتی یەكان و بەكار ھێنانی پێكەوه گرێدانی كۆمەڵگای هەواڵگری دەسەڵات دار بۆ پێ هە ستان بەم چەشنە كۆکردنەوەیە و لەگەڵ هاوتاکڕدنی بەڕێوەبەرایەتیە کانی دیکەو دەزگاکان و یا خود هیڵەکانی دیکەی حكومەتی وڵاتە یەكگرتوەكان كە دەسەڵاتيان پێدراوه بۆ كۆ كردنەوەی ئەم جۆرە تاییەتمه ندیانە و دڵنیا بون لەوەی كە داهاتەکان بە كاریگەریترین شێوە بەكار ھاتون و بایەخێكی گۆنجاو دراوە بەو مەترسیانەی لە سەر وەڵاتە یه كگرتوەكان و ئەو كەسانە ی كە پەیوەندیان بەو جۆرە كۆ كردنەوانە وه ھەبوه .
  • پی هه ستان به مجوره كردەوه و ئەركانەی تری لەم چەشنە که پەیوەندیان بە هەواڵگری یەوه هەیە كارتیکەره بە سەر ئاسایشی نیشتمانی وه، جا وه كەو سەرۆك کۆمار یان بەڕێوەبەری هەواڵگری نیشتمانی له وانەیە بڕیارەکە ڕاستەوخۆبێت .

ئەركی دەزگای هەواڵگری ناوەندی یارمەتیدانی بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری ناوەندیە لە جێبە جێ كردنی ئەرك و ڕاسپاردەكانی سەرەوە.

بۆ ئەوه ی پەیامەكانی بەدی بهێنێ ، بەڕێوەبەرێ (سی ئای ئەی) سەرقاڵی لێكۆلینەوە، پەرەپێدان و بەرفرەکردن دەبێت بە شێوەیەکی  بەرزو کارتێکەری تەكنۆلۆجیای پێشكەوتوو بۆ بەدەست هێنانی ئامانجە هەواڵگرییەكانی . وەك دەزگایەكی جیاواز، (سی ئای ئەی) وەكو سەچاوەیەكی سەربەخۆی لێكۆڵەرەوە كار دەكات لە سەر ئەو بابەتانە ی كە جێگای سەرنجن و ھەروەھا لە نزیكەوە لە گەڵ رێكخراوەكانی تری نێو كۆمەڵگای هەواڵگری كار دەكات كە دڵنیا بێت لە بەكار ھێنەرانی هەواڵگرییەكان، جا چ سیاسەت داڕێژەرانی واشنتۆن بن یان سەرلەشکرەکانی مەیدانی شەڕکە هە مو باشترین هەواڵگرییان پێ دەگات.

هه ر وەکو ڕوداوەکانی جیھانی ناچاری  ئاسایشی نیشتمانی کردوە له گۆرانکاری لەئەجینداکانی ، (سی ئای ئەی) یش بەپێی ئەوپێشبڕکەییانە ڕوبەڕوبوەتەوە بەوەی:

  • دامەزراندنی ناوەندیەکی  خاوەن کۆمەڵە زەبروزەنگێکی تایبه تمەندانەی ئەرکە گرینگەکان بۆ وەڵامدانەوەی هەر جوره کێشەیەکی بەم ئاستە، وەكو بڵاو نەبونەوەی چەكە بە كۆمەڵ كوژەكان، شەڕی دژە تیرۆر، دژە هەواڵگری، تاوانكاریەكانی رێكخراوی ناوخۆیی و بازرگانانی كەرەسە لەھۆشبەرەكان، ژینگە و هەواڵگریە چەكە قەدەغەکراوەکان.
  • *داڕشتنی ھاوپێمانیەکی بەھێزتری بیانی لە نێوان پەیڕەوی چەندین كۆکەرەوەی هەواڵگری و سەرچاوە شیکارەکان.
  • *بەشداربونی چالاكانە لە  لێكۆڵینەوەكانی كۆمەڵی هەواڵگری و بەرھەم ھێنانی شیکاری ھەمو سەرچاوەكان لە سەر تەواوی بابەتەكان كە كاریگەریان بە سەر ئاسایشی نیشتمانی وە ھەیە.
  • *به شداری كردنی کاریگەرانەی سەرجەم كۆمەڵگای هەواڵگری لە رێگای بەڕێوەبردنی ئەوکارە خزمەتگوزاریە سەرنج ڕاکێشانەی مەبەستن لە بیرو هۆشی شیکاره کان و سەرچاوە دەربەستەکان کۆکردنەوە و بەشداری لە ھاوکاری لە گەڵ دەزگاكانی تری هەواڵگری لە ھەرێمەكانی لێكۆڵینەوە و پەرەپێدان و كۆ كردنەوە تەكنیكیەکان .

Posted: Dec 18, 2012 10:33 AM
Last Updated: Dec 18, 2012 10:33 AM