كوردی

 

دوربینی پەیام و بەهاكانی سی ئای ئەی

تیڕوانیین:

زانیاریەکانی سی ئای ئەی و تێگەیشتن و کردارەکانی به بەردەوام سودی تەکتیکی و ستراتیجی دابیندەکات بو وولایەته یەکگرتوەکانی ئەمریکا.

پەیام:

دەست پێشکەری هەڕەشە و ئامانجه دورەکانی ئاسایشی نیشتمانی وولایەته یەکگرتوەکان دەکات، به کوکردنەوەی زانیاری سیخوڕی گرنگ و بەرهەم هێنانی ئامانجی هەموو سەرچاوه شیکاریەکان و هەڵسان بەکرداری نهێنی کاریگەر لەژێر ڕێنمایی سەرۆکدا، هەروەها هەڵسان به پاراستنی نهێنیەکان که یارمەتیدەرە له سەلامەتی نیشتیماندا.

هەڵوێست و بیڕوڕای گشتی:

ئەفسەرەکانی سی ئای ئەی ڕابەری کراون به هەڵوێست و بیروڕای گشتی پێشگەری که پوختەی بنەما بنەڕەتیه نەگوراوەکانمانه و ناوەروکی بەهاکانمان لەگەڵ بەرزترین خواستەکان. ئەم هەڵوێست و بیروڕای گشتیە لەسەر ڕێچکەیەک دەمانهێڵێتەوه که هەڵدەستین به کاری کاریگەری له ئەندازەبەدەر و به دەسەڵات که پێسپێردراوین که نیشتمانەکەمان بپارێزین و بەرژەوەندیەکانی بەرەوپێش بەرین. هەڵوێست و بیروڕای گشتی سی ئای ئەی چەند ڕووی هەیه، لەوانه:

-خزمەت: ئێمه نیشتمان له سەرو هەموو شتێکەوه دادەنێین و دەزگا له پێش لق و پەیام له پێش خۆمان. ئێمه شانازی بەوەوه دەکەین که چوست و چالاکین و به دەنگەوەهاتین و ئەنجامدەرین.

-ڕاستگۆیی:ئێمه پابەندین به بەرزترین پێوەری یاسایی بەڕێوەبردن. ئێمه ڕاستگۆین و بێ پێچ و پەنایین و زانیاری و شیکاری دابین دەکەین بەبێ لایەنگیری دەزگایی یان ڕامیاری. ئێمه متمانەی نیشتمانەکەمان ڕادەگرین لەرێگای هەست بەلێپرسینەوه و سەرپەرشتی.

-نایابی: ئێمه باشترین کەسەکانمان ئەهێنیین بو هەر شتێک که بیکەین. ئێمه ئاگا بەخۆێن و ئاوێنەی کردارەکانمانین و لێوەی فێردەبین. ئیمه هەوڵدەدەین که باشترین ئامێر و شارەزای و توانای رابەرایەتی بدەینه ئەفسەرەکانمان که پێویستیانه بو سەرکەوتن له کارەکانیاندا.

-ئازایەتی: ئێمه کاری زەحمەت و بەبەها و زور جار مەترسیدار به ئەنجام دەگەێنین. له ئەنجامدانی پەیامدا ئێمه زۆر مامەله لەگەل مەترسیدا دەکەین، بەڵام سڵی لێناکەینەوه. ئێمه خوبەختکردن بەرز دەنرخێنین و ڕێز و شانازیمان هەیه بۆ شەهیدەکانمان.

-هاریکاری: ئێمه پەنا و پشتی یەکتر دەگرین. هاوکاریکردن، ناوەکی و دەرەکی، بناغەی باشترین دەرئەنجامەکانمانه. هەمەجوری و ناوەروک له گرنگیەکانی کاری پێراسپردراوه.

-کارگێڕی: ئێمه پارێزگاری توانای خۆمان دەکەین بۆ بەدەستهێنانی نهێنی به پاراستنی سەرچاوه و شێوەکانی لەو ساتەی دەست بەکار دەکەین تا دوا هەناسەمان.

بەرهەڵسته سەرەکیەکان:

-پرکردنەوەی کەلێنه سیخوڕییەکان به بەهێزکردنی کوکردنەوەی زانیاری و شیکارکردنیان لەسەر ووڵاتەکان و تاکه کەسه نافەرمیەکان و ئەو بابەتانەی که زۆر گرنگه لەلای سەروک و دەستەی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی.

-هێنانەدی ئەرکی پێسپێردراوی جیهانیمان تا کڕیارەکانمان (کەسه پایه بەرزەکانی ناو حکومەت) بڕیاریان زال بێت لەکاتێکدا که بەرەنگاری قەبارەیەکی گەورەی بێ وێنه و گۆڕانکاریه هەمەچەشنەکانی گێتی دەبنەوه که کاردەکاته سەر بەرژەوەندیەکانی وولایەته یەکگرتوەکان.

-توانای پەرەپێدانی تەکنەلوجیا بۆ باشتر جێبەجێ کردن له هەموو بوارەکانی کاردا- کوکردنەوه و شیکاریکردن و کاری شاراوه و دژه سیخوڕی – لەکاتێکدا که پارێزگاری له دژه هەڕەشەی تەکنەلوجی بۆ سەر ئاسایشی زانیاریەکانمان و ئۆپراسێونەکانمان و ئەفسەرەکانمان.
پ
ەرەپێدان به شێوەی کێشکردن و گەشەپێدان و هێشتنەوەی بەهرەمەندان بۆ گەیاندنی توانا شاراوەکانی ئەفسەرەکانی سی ئای ئەی بۆ ئەوپەڕی، تا بەشداربێت له گەیشتن به ئامانج.

-باشکردنی بەڕێوەبردن وبەکارهێنانی سەرچاوەکانی دەزگا له کاتی کەم دارایی.


Posted: Dec 18, 2012 10:44 AM
Last Updated: Jun 25, 2014 10:48 AM