كوردی

 

مێژوی سی ئای ئەی

وڵاتە یەكگرتوەكان هەر لە ڕۆژانی جۆرج واشنگتۆنەوە تاوەکو ئێستا چاڵاكیە هەواڵگریەکانیان بەڕێوە بردوە، بەڵام تەنها لە وەتای Donovan.gifشەڕی جیھانی دووھەمەوە ئەو چاڵاكیانە لە سەر بناغەیەكی حكومەتی ڕێكخراون. سەرۆك فرانكلین د. رۆزڤێلت ، پارێزەری نیۆیۆرك و قارەمانی شەڕ، ویلیام جەی دۆنۆڤان ی دەست نیشان كرد كە ببێتە یەكەم ڕێكخەری زانیاری و پاشان، كە ئەمەریكا لە ساڵی ١٩٤٢ چوە ناو شەڕی دووھەمی جیھانەوە،  بو بە دەزگای كاروبارە ستراتیجیەكان(ئۆ ئێس ئێس). ئۆ ئێس ئێس – كە پێش سی ئای ئەی كاری دەكرد-  ئەركی سەرەکی ئەوە بو كە زانیاریە ستراتیجیەكان كۆ بكاتەوە و لێیان بكۆلێتەوە. بەڵام ، لە دوای شەڕی دوھەمی جیھانی، (ئۆ ئێس ئێس) لە گەڵ زۆرێك لە دەزگاکانی تری دەورانی شەڕ لە ناو چون و كارەكانیان بە وەزارەتی شەڕ ڕاسپێردرا.

زۆری پێ نەچو سەرۆك ترۆمەن گەیشتە ئەو باوەڕە كە پێویستی بە دامودەزگایەکی كۆكراوەی بۆ دوای شەڕ ھەیە.  بۆ ئەوەی دەزگایەکی كاری هەواڵگری پێك بهێنێ، سەرۆك ترۆمەن بڕیاری ئاسایشی نیشتمانی لە ساڵی ١٩٤٧ ئیمزاكرد كە سی ئای ئەی دامەزرا. بڕیاری ئاسایشی نیشتمانی سی ئای ئەی راسپارد بۆ رێكخستنی چالاكیە هەواڵگریەکانی نیشتیمان و لێك گرێدانیان و ھەلسەنگاندن و دابەش كردنی ئەو زانیاری و هەواڵگری یانەی  كاریگەرن بەسەر ئاسایشی نیشتمانیەوە.

لە ١٧ دیسەمبەری ٢٠٠٤، سەرۆك جۆرج دەبلیو. بووش بڕیاری ریفۆرمی هەواڵگری و قەدەغەکردن و رێگەگرتنی لە تیرۆریست ئیمزا كرد كە كۆمەڵگای هەواڵگری سەر لە نوێ دامەزراندەوە بە نەھێشتنی پۆستی بەڕێوەبەری هەواڵگری ناوەندی و جێگری بەڕێوەبەری هەواڵگری ناوەندی و دانانی پۆستی بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری ناوەندی. ئەو بریارە ھەروەھا پۆستی بەڕێوەبەری هەواڵگری نیشتمانی  پێك ھێنا، كە چاودێری كۆمەڵگای هەواڵگری  ناوەندی دژە تیرۆریزمی نیشتمانی دەكات.


Posted: Dec 18, 2012 10:51 AM
Last Updated: Dec 18, 2012 04:28 PM