كوردی

 

ئەركی ئێمە چییە

ئەركی سەرەكی سی ئای ئەی ئەوەیە كە زانیاری دەرەوە كۆ بكاتەوە، شی بكاتەوە، ھەڵیسەنگێنێ، و بە سەر شوێنی پێویست دا بڵاوی بكاتەوە بۆ ئەوەی یارمەتی سەرۆك و یاسا دانەرانی گەورەی ئەمەریكا  بدات لە و بڕیارانەی پەێوەندیان بە سەر پرسەكانی  ئاسایشی نیشتمانیەوەهەیە. ئەوە پرۆسەیێكی گەلێك تێكەڵە و چەندێن ھەنگاو لە خۆ دەگرێ.

یەكەم، ئێمە دەبی گرفتێك  یان پرسێك كە جێگای نیگەرانی ئاسایشی نیشتمانیە بۆ حكوومەتی ئەمەریكا بدۆزینەوە. زۆر شێنەییدا سی ئای ئەی راسپێردراوە كە لێكۆڵینەوە لە سەر کێشەکادەست پێ بکات ، وەك ئەوەی كە رێكخراوە تیرۆریستەكان خەریكی داڕشتنی چ پیلانێكن، یان ئەو وڵاتانەی چەكی بایۆلۆجی یان كیمیاویان بەدەستەوەیەە چۆن پلان دا دەڕێژن بۆ بە كار هێنانی ئەو چەکانە- پاشان ئێمە بە دوای ڕێگەیەك دەگەڕێین كە سەبارەت بەم گیرو گرفتانە زانیاری كۆ بكەینەوە.

چەندین رێگای جیاواز ھەیە بۆ كۆ كردنەوەی زانیاری. وەرگێڕانی بابەتەكانی گۆڤارەكان و بەرنامەكانی رادیۆ و تەلەفزیۆنەكانی بیانی وەك سەرچاوەیەكی كراوەی زانیاری. سەتەلایتە وێنە گرەکان، وێنە ی بنكە و شوێنەوارەكان دەگرن و لێكۆڵەڕانی بواری وێنەكان راپۆرتی لە سەر دەنووسن كە چیی دەبینن – بۆ نمونە، ئایا چەند دانە فرۆكەی شەڕکەر لە بنكەی سەربازی رژێمە بێگانەکان دایە. لێكۆلەران و شارەزایانی نیشانە پێشاندەرەکان بۆ ئەوەی ئەو پەیامە كۆد كراوانە بخوێننەوە كە لە لایەن وڵاتانی ترەوە ناردراون. ئەفسەرانی ئۆپراسیۆنەکان خەڵكی ووڵاتانی بێگانە وەردەگرن كە زانیاری لە سەر وڵاتەكانی خۆیان بدەن.

دوای ئەمە كە زانیارییەكان كۆ كرانەوە، لێكۆڵەرانی زانیاری، زانیارییە پەیوەندیدارەكان كە لە لایەن ھەموو سەرچاوەكانەوە دابین كراون كۆ دەكەنە لای یەكتر و لێكدانەوە و شیکاری لەسەر دەکەن و ڕای لەسەر دەدەن كە چ چاوەڕوانیەک لەم کێشەیە بکرێت، کە چی ڕوی دا، بۆ چی رووی دا ، دوای ئەمە ئەگەری روودانی چی لێ دەکریت، وچ بایەخیەكی ھەیە بۆ بەرژەوەندی وڵاتە یەك گرتوەكان . دەرئەنجامی ئەم ھەنگاوە لێكۆلینەوەیە گرێدراوە بە كات وهەوڵ و کۆشش و لێكدانەوە گۆنجاوەکانی ئەو شیکاریە، کە لە کەش و هەوایەکی دوور لە ھەر جۆرە لایەنگرییەكی سیاسی سەرچاوەیگرتوە، و لە دواییدا پوختە دەخرێتە بەردیدی گەورە سیاسەتداڕێژەرانی وولاتە یەكگرتووەكان وەكو بەرھەمێکی هەواڵگری تەواو كراوی زانیاری كە راپۆرتی نووسراو و ئاگاداری سەرزارەكی لە خۆ دەگرێ. پوختەیەک لەو راپۆرتانە دەخرێنە بەردەستی کورتەی هەوڵ و باسەکانی رۆژانەی سەرۆك کۆمار، کە پێی دەوترێ (پی دی بی) ، كە بەرھەمێكی كۆمەڵگای زانیارییە، سەرۆكی ئەمەریكا و گەورە كاربەدەستەكانی تر رۆژانە بەدەستیان دەگات .

ئەمە گرینگە كە بزانن لێكۆڵەرەوانی سی ئای ئەی تەنها ڕاپۆرتی زانیارێکان ئامادە دەكەن نەوەک کاریان  بڕیاردان بێ بۆ سیاسەت داڕشتن- بریاردان لە یاسا، ئەرکی ئاژانسەكانی دیکەی وەزارەتی دەرەوە و وەزارەتی بەرگری یە. ئەم یاسا داڕێژەرانە  ئەو زانیاری یانە بەكا ردێنن كە سی ئای ئەی ئامادەی كردوون  بۆ یارمەتیدانی ئەوان لە فۆرمۆڵە کردنی سیاسەتی ئەمەریكا سەبارەت بە ووڵاتانی بێگانە. ھەروەھا گرینگە کە بزانرێ سی ئای ئەی ئە و  رێكخراوە زۆردارە نیە کە یاسا داسەپێنێت. ئەوە كاری( ئێف بی ئای)(بیرۆی لێکۆڵینەوەی فیدرالی) یە. بەڵام سی ئای ئەی و ئێف بی  ئای لە سەر زۆرێك لە پرسەكان کێشەکان ھاوكاری دەكەن، وەك بەرەنگاری سوسەیی (جاسوسى) و بەرەنگاری تیرۆریزم. ھەروەھا، سی ئای ئەی ڕەنگە تێكەڵی كردەوەیەكی نھێنی بێ بە ڕێنوێنی سەرۆك و بە جۆرێك كە لە گەڵ یاسا بگونجێ.

كۆنگرێسی وڵاتە یەك  گرتووەكان هەر لە ساڵی ١٩٧٤ ەوە كە سی ئای ئەی دامزرینراوە مافی لێپرسینەوەوچاودێری کردنیان بە سەرسی ئای ئەی یەوە ھەبووە، لەگەڵ ئەوەشدا لە ناوەڕاستی ساڵەكانی ١٩٧٠ كان ئەو چاوو دێری کردنە ئەوەندە رەسمی نەبوو. لە ١٩٨٠ بریاری چاودێری و زانیاری هەواڵگری و بەرپرسیارێتی دا بە  كۆمیتەی ھەلبژێردراوی سینەتۆرەکان لە سەر زانیاری، و كۆمیتەی ھەلبژێردراوی ھەمێشەیی ئەنجوومەنی نوێنەران  لە سەر زانیاری كۆمیتەكە دەسەڵاتیان ھەبێ بۆ چاو دێری کردنیان لەسەرپرۆگرامەكانی ئاژانسەكانی زانیاری و چالاکیە کانیان.


Posted: Dec 18, 2012 10:43 AM
Last Updated: Dec 18, 2012 04:27 PM