كوردی

 

ئێمە كێین

سی ئای ئەی بەرپرسیارە لە ئاماده كردنی هەواڵگری بە شیوەیەکی بەرفەەراوان لە بارەی کێشە کانی ئاسایشی نیشتمانی بۆیاسا دانەرانی وڵاتە یەكگرتوەكان.بەریوەبەری دەزگای هەواڵگری ناوەندی سی ئای ئەی لە لایەن سەرۆكەوە بە  ڕاسپاردە وپەسەند كردنی سینەتۆرەکانى ئەنجومەنی کۆنگریسی ئەمریکی یەوە دەست نیشان دەكرێ و ئەرکی بەڕیوەبردنی ئۆپەراسیۆنەکان و كارمەندان و بودجەی دەزگای هەۆاڵگری ناوەندی سی ئای ئەی دەبابەڕێوە و وەکو بەڕێوەبەری سەرچاوە هە واڵگریە مرۆڤایەتیەکان ڕەفتار دەکات.

 

پێداچونەوەیەك  بە سەر رێكخڕاوی سی ئای ئەی دا

سی ئای ئەی بە سەر چوار بەشی سەرەكیدا دابەش کراوە. ئەوان خولی  هەواڵگریەکان شیدەكەنەوە و بەڕێوە ی دەبەن، له گەڵ ده ستکەوت و كۆکردنەوە و ئاگاییە هەواڵگریەکان بە سەر كاربەدەستانی باڵای ئەمەریكا به پێی پێویست پرۆسە و دابەشی دەكەن .

 

كاروبارەكانی نھێنی نیشتمانی

رێكخڕاوی زانیاری نھێنی نیشتمانی بەرپرسیارە لەكۆ كردنەوەی نھێنی لەبارەی زانیاریەکانی دەرەوە، بەتايبەت لە گەڵ زانیاری لە رێگای سەرچاوەهە واڵگریە مرۆڤایەتیە کانەوە.

رێكخڕاوی زانیاری نھێنی نیشتمانی وەكو دەسەڵاتی نیشتمای خزمەت دەكات بۆ رێكخستن، نەھێشتنی ململانێ و ھەڵسەنگاندنی كردەوە نھێنیەكانی هەواڵگری لە سەرانسەری كۆمەڵگای هەۆاڵگری، به گونجاندن لە گەڵ یاسا ھەنوكە یەكان، فەرمانەكانی به ڕێوەبەرایه تی و ڕێكەوتنەكانی ناو دەزگای هەواڵگری. دەزگای زانیاری نھێنی نیشتمانی، سەرچاوەی یەكەمی هەواڵگری نھێنییە لە سەر روداو و پێشھاتە پڕ لەمەترسی یەکانی نیونەتەوەیی ، بگره لە تیرۆریزمەوە، پەرەپێدانی چەكە بە كۆمەڵ كوژەكان و ھەتا وه کو کیشە سیاسی و سەربازیەكانیش. وه بۆ ئەوەی ئەم هەواڵگریە گرینگانە كۆ بكاتەوە، كارمەندانی سی ئای ئەی كارەكانیان وژیان وگوزەرانیان لە دەرەوە ی وڵات ده بەنەسەر، بۆ ئەوەی تۆڕەكانی زانیاری دابین بكەن و پەیوەندی تایبەتی و كەسایەتی لە گەڵ" سەرمایەكانی" دەرەوە لەو شوێنانە دابمەزرێنن.

 

بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری

دی ئای لێكۆڵینەوە لە سەرھەموو هەواڵگریە سەرچاوەييەكان دەكات و ڕاپۆرت و ئاگایی و بەڵگە لە سەر کێشە سەرەكیەكانی هەواڵگری بیگانە دەكات. ئەو هەواڵگریانە لە ڕێگای چەندین سەرچاوە و شێوازەوە بەدەست دەكەون و هاوبەش لە ڕێگای كارمەندانی وەڵاتە یەكگرتوەكان لە دەرەوەی وڵات، نوێنەرەکان راپۆرتەکانیان ئەمانەن، وێنەی سەتەلایتی، بڵاوکراوەکانی دەرەوە، وەرگرتن و ئامێری هه ستکەر (سێنسەر).

بەڕێوەبەری هەواڵگری بەرپرسە لە دیاری كردنی كاتەكان، وردبینی و پەیوەندی نێوان شیکاره هەواڵگریەکان  کە ئایا  جێگای بایەخن بۆ یاسادانەرانی ئاسایشی نیشتمانی و بەكارھێنەرانی تری هەواڵگریەكان. لە كاتێكدا سی ئای ئەی سیاسەتی دەرەوەیی داناڕێژێت، شیکاره کانمان لە باره ی هەواڵگریەكان لەسەر پێشھاتەكانی دەرەوەی وڵات ده باتە بڕیارێكی ئاگادارکراو بە ناوەرۆك لە لایەن یاسا دانەران و گەورە بڕیاردەرانی تری لەو دەرفەت و ھەرێمانە كە پەیوەندیان بە بەرگری و ئاسایشی نیشتمانیه وە ھەیە.

 

بەرێوەبەرایەتی زانست و تەكنەلۆجی

بەڕەێوەبەرایەتی زانست و تەكنەلۆجى هەمو بۆ چونەکان و بەكارھێنانی هەواڵگریەكان و كۆكردنەوە و جێبەجێ کردنی ئەركی ئەو ئاژانسانە وكارئاسانیان بۆدەکات لە داھێنانی پە یامەکانیان له نوێ کردنەوەی زانست، ئه ندازیاری و تەكنەڵۆجیای چارەسەری بۆ گرنگترین گیرو گرفتی هەواڵگری. بەڕەێوەبەرایەتی زانست و تەكنەلۆجیا زیاتر لە ٥٠ جۆر پەیڕەوی جیاجیاو تیکڵاو ده با بە ڕێوه ، هه رلە پرۆگرام دروستكەران و ئەندازیارانی كەمپیوتەرەوە بگرە ھەتا شارەزایانی بواری زانست وشیکەرەوەکان. بەڕێوەبەرایه تی زانست وتەكنەلۆجیا ھاوبەشی لە گەڵ زۆربەی ریکخراوه کانی تری نێو كۆمەڵگای هەواڵگری ده کات لە بەكارھێنانی باشترین مەشق لە پێناو بیركردەنەوەیەك بەرفراوانترو ڕێكخستن وھاوژینی كردنی ئاستی كاركردن. بەڕێوەبەرایەتی زانست و تەكنەلۆجیا بە بەردەوامی ھەوڵ ئەدات دوا پلەی پپێشکەوتنی سنورەكانی سەردەم، به تێکەڵکردن و سارێژکڕدنی كۆسپەكانی تەكنەلۆجیا بە ڕێگایەکی كاریگەرانە لەگەڵ پێکی مە بەستەکان وكارامە يی و شارەزایی بازرگانیەوە بەبێ وەستان.

 

بەڕێوەبەرایەتی پشتیوانیکردن

دی ئێس، پشتگیری له کاره تایبەتمە نده ئالۆزو پڕ لەمە ترسی یەکانی دەزگا هەواڵگریەکان دەکات لە بەدیهێنانی ئامانجە کانیان. بەڕێوەبەرایەتی پشتیوانی بەشیوەیەکی گشتی پشتگیریەکانی بە ئاستێکی بەربڵاو دەكات، لەوانە وەکو: ده ستکەوتەکان ، پەیوەندی كردن، خزمەتگۆزاریە گشتیەكان، ئیدارەی دارایی، تەكنەڵۆجیای هەواڵگری، خزمەتگۆزاریە دەرمانیەكان، كاره لوجیستیکیەکان وپاراستنی كارمەندانی دەزگاكە، هەواڵگری، كارئاسانی و تەكنەلۆجیا.

بەڕێوەبەرایەتی پشتیوانی خزمەتگوزاریەکانیان تیشک خستن وسەرنجە تە بارەی جیهانیەوە ، سرشتین لە بارەی نھێنیەکانیانەوە و لە ماوه ی ٧ رۆژلە ھەفتەیەکدا ئامادەن بۆکارکوزاری،و بەرپرسیاریەتیەکەشیان لە ئاستی  سنورەكانی سی ئای ئەی دا تێپەریوه  بۆ ناو كۆمەڵگایەكی بەرفراوانتری هەواڵگری.

 

بەرێوەبەری  دەزگای هواڵگری ناوەندی

چەندین دەستە كارمەندی ھەیە كە ڕاستەوخۆ لە ژێر فەرمانی ئەوكار دەكەن بۆ ڕاپەراندنی كاروباری گشتی ،  سەرچاوە مرۆڤیەكان ، پرۆتۆکولەكان، كارۆبارە كونگریسیەكان، کێشە یاسایيەكان، رێكخستنی هەواڵگری و چاودێری ناوخۆیی


Posted: Dec 18, 2012 10:42 AM
Last Updated: Dec 18, 2012 04:27 PM