كوردی

 

پەیوەندی کردن بە (سی ئای ئەی) یەوە

دەزگای كاروبارە گشتی یەکان (جەماوەر) تەنها سەرچاوەی پەیوەندی کردنە بۆ ھەمو ئەوانەی كە سەبارەت بە دەزگای هەواڵگری ناوەندی (سی ئای ئەی) پرسیاریان ھەیە.

ئێمە ھەمو نامەیەك ، فاكسێك، یان نامەیەكی ئەلكترۆنی کە پێمان دەگات، دەخوێنینەوە و پیشنیارەکانتان وەکو پێویست بە كاربەدەستانی (سی ئای ئەی) لە دەرەوەی دەزگای كاروبارە گشتیەكان را دەگەێنین. لەگەڵ ئەوەشدا، لەگەڵ بونی کەمی  كارمەندان و سەرچاوەکان ، بەبێ پێچ وپەنا ئێمە ناتوانین وەڵامی ھەمو ئەو كەسانە بدەینەوە كە نامە مان بۆ دەنێرن.


زانیاری لە بارەی پەیوەندیکرن

لە ڕێگای نامەی ئەلكترۆنی

فۆرمی نامەی ئەلكترۆنێکانمان بە كار بهێنە بۆ پێشنیارکردنی پرسیارەكان و بۆچونەكان لە ڕێگەی ئینتەرنەتەوە.

لە ڕێگای نامەوەٍ، ئینتەرنێت:

Central Intelligence Agency
Office of Public Affairs
Washington, D.C. 20505


لە ڕێگای تەلەفۆنەوە:

٠٦٢٣ - ٤٨٢ (٧٠٣)

لە کاتی ساتەکانی کاری رۆژانە دەرگا کراوەیە

 

لە ڕێگای فاكس:

١٧٣٩ - ٤٨٢ (٧٠٣)
(تكایە ژمارە تەلەفۆنەكەی خۆت بخەرەسەر فاكسە نێردراوەکە بۆ ئەوەی پەیوەندیت پێوە بكەین)

 


 

پێش ئەوەی پەێوەندیمان پێوە بكەی:

  • تكایە سەیری ماڵپەڕەکەمان بکە لە بەشی سەرنج ولێگەڕان، یان بڕوانە رێنماییەكانی ماڵپەڕەکەمان لە لای چەپەوە کە دیاریکراوە بۆ ئەوەی زانیاریەکانت دستکەوێ. ئێمە بە شێوەیەكی ئاسایی وەڵامی ئەو پرسیارانە نادەینەوە كە وەڵامەكانیان لە سەر ئەم ماڵپەرە ئاماژەی بۆکرابێ.

  • كارمەندی

دەمانەوێ  بە شێوەیەكی ئاسایی پێتان ڕاگەیەنین وەڵامی ئەو جۆرە پرسیارانەی پەیوەندی بە كارمەندیەوە هەبێت ولە سەر ئەم ماڵپەڕە ئاماژەی بۆ کرابێت نادەینەوە و ئێمە بە شێوەیەكی ئاسایی وەڵامی ئەو پرسیارانەی سەبارەت بە پرۆسەی بارو دۆخی پێشنیارەکانتانە نادینەوە. بەرپرسیارانی بەشی وەرگرتن لە ماوەی ٤٥ رۆژدا پەێوەندی بە داواكارانەوە دەکات ئەگەروشارەزایی و پسپۆریان بەپێی ئەو داواکارییەی ئێمە بێت.

لە بەر باری پاراستن و سەلامەتی بۆ ئەو داواكارانە كە ئەگەری وەرگرتنیان ھەیە، هەروەها لەبەر باری پاراستن وکێشەی پەیوەندیکردن، ناوەندێتی بەرپرسیارانی بەشی کاردەرانی (سی ئای ئەی) پێشنیارەکانتان وەرناگرن و ناتوانن وەڵامی تەلەفۆنەکانتان، داوا كاری، نامەی ئەلكترۆنی(ئی مەیل) و یان هەرجۆرە پەیوەندیەكی ترلە و ھاوڵاتیە ئەمریكیانەی لە دەرەوەی وڵاتە یەکگرتوەکان دەژین بدەینەوە، كاتێك بە شێوەیەكی ھەمێشەیی گەڕایتەوە ئەمریكا ( کە بۆ پشو یا بەهۆی تایبەتی لەگەڕانەوەی کاتی ) دا نەبێت، تكایە سەردانی لاپەڕەی پیشەكانی (سی ئای ئەی) بكە و لە ڕێگای ئەنتەرنێتەوە بۆ ئەو پۆستەی مەبەستتە پێشنیار بكە.

بۆ ئەوەی دڵنیای لەرابردوی كاری كارمەندێك بەدەست بهێنیت، بڕوانە زانیاریەكانی پەیوەندی کردن لە لای دەستی ڕاستەوە.

  • داواكاری بۆ گواستنەوەی بڕێكی زۆری پارە بۆ حیسابی بانکی خۆت: ئەگەر تۆ داخوازی یەكت پێ گەیشتوە لەلایەکەوە كە بڕێكی زۆری پارە لە وڵاتێكی ئەفریقاییەوە بگوێزیتەوە بۆ حیسابی بانکی خۆت لە جیاتی پارەی دراو بە میلۆنەها دۆڵار، بڕۆ سەرەدانی ماڵپەڕی دەزگای پۆلیسی نهێنی وڵاتە یەکگڕتوەکان بكە بۆ زانیاری سەبارەت بە:

پێشەکی پارە پێدانی نایجیری بە فڕوفێل یا "٤-١-٩" ی پیلانی ساختە

  • ئەگەر تۆ لە و بڕوایەدایت کە زانیاریەكت بەدەستەوەیە و لەوانەیە لە بەرژەوەندی (سی ئای ئەی) دا بێت کە ڕاستەوخۆ لە قازانجی کارە ڕاسپێردراوە گرینگەکانی زانیاری دەرەوەیی (سی ئای ئەی) دا بێت، دەتوانی فۆرمی نامەی ئەلكترۆنی (ئی میل) ئێمە بەكار بهێنی. ئێمە زۆربە وریایی و ئاگاداریەوە ھەمو ئەو زانیاریانە دەپارێزین كە تۆ دابینی دەكەی بە ناو و پێناسەی خۆتەوە. (سی ئای ئەی) وەكو دەزگایەکی هەواڵگری بێگانە ، تێكڵاوی لە کێشە یاسا یی یە ناوخۆیی کانی ئەمریكا ناکات.
  • ئەگەر زانیاریەکت سەبارەت بە عیراق بەدەستەوەیە کە رەنگبێ بۆ حكومەتی ئەمریكا باش بێ، تكایە پەیوەندیمان پێوە بكەن لە ڕێگای پرۆگرامی پاداشتی عیراقی

Posted: Dec 18, 2012 01:38 PM
Last Updated: Dec 18, 2012 03:46 PM