كوردی

 

بەھا بنچینەیەكان

بەھا بنچینەیەكان ڕێنمایی لە پیشە و کردەوە کەسایەتیەکانی ئێمە دەكەن.

  • خزمەتگوزاری : ئێمە وڵات بە پلەی یەكەم دادەنێین و دەزگایش دەخەینە پێش بەرژەوەندیەکانی خۆمانەوە. بێ گومان، نیشتمانپەروەری لە تایبەتمەندیەکانی ئێمەدایە. پابەندین بە پەیامەکانمان ( ئەركە پێڕاسپێردراوە)  و ئێمە شانازی بە خۆمانەوە دەكەین، سەربەرزین بە هانا گەیشتنی بێ وێنەمان بە پێداویستیەكانی ئەو كەسانەی زانیاریەكانمان بە كار دێنن.
  • ڕاستی : لایەنگری باشترین و بەرزترین نمونەی پەیوەندی كردنین. بە دوای ڕاستی دەگەڕێین و ڕاست دەدوێین- بەتایبەت لەگەڵ ھاوكارانمان و ئەو كەسانەی زانیاریان بۆ دابین دەكەین. ڕێز لە وكارمەندانەی دەزگا دەگرین کە بەر لە خۆمان دەست بەکار بون و ڕێز لەو ھاوكارانە دەگرین ئەمرۆ ئێمە كاریان لە گەڵدا دەكەین.

ئەوپەری باشی : ئێمە خۆمان و یەكتريش بە بەرزترین نمونەی لێهاتویی پێوانە دەکەین. پێشوازی لە بەرپرسیارێتی دەكەین. لە كردەوەكانمان پەند وەردەگرین و لە ڕەنگدانەوەی ئەوكردەوانەمان فێر دەبین.


Posted: Dec 18, 2012 12:58 PM
Last Updated: Dec 18, 2012 01:01 PM