كوردی

 

ڕاوێژكاری گشتی

 

ڕاوێژكاری گشتی ئەفسەری فەرماندەی دادپرسی سى ئاى ئەى یە. ڕاوێژكاری گشتی وەكو پارێزەری بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری ناوەندی كاردەكات و بەرپرسیارە بەرامبەر بەڕێوەبردنی کەموکوڕی و کاریگەری كاروباری یاسایی سى ئاى ئەى،  ڕاوێژكاری گشتی لە لایەن سەرۆك کۆمارەوە دیاری دەكرێت و سینات پەسەندی دەكات، پێویستی یەکان خراونەتە سەر بڕیاری دەسەڵاتی هەواڵگری بۆ ساڵی دارایی ١٩٩٧.

دەزگای ڕاوێژكاری گشتی دەزگای هەواڵگری ناوەندی،  دەزگایەکی سەربەخۆی سى ئاى ئەى یە كە لە لایەن ڕاوێژكاری گشتیەوە ڕێبەری دەكرێت و یارمەتی ڕاوێژكاری گشتی دەدات لە ڕاپەراندنی ئەركە  یاساییەکان و بەرپرسیاریەكانی دیکە . لە جیاتی ڕاوێژكاری گشتی ئامۆژگاری یاسایی و ڕێنمایی دەزگا و بەڕێوەبەری سى ئاى ئەى دەكات. بەرپرسیارە لە ڕاپەڕاندنی ئەركە یاساییەکان و بەرپرسیارییەكان و ڕۆلی بەرپرسیارێتی لە سى ئاى ئەى.  هەروەها بە شێوەیەکی گشتی ڕاوێژكاری و چاوساغی ئەو كارمەند وئەفسەرانەی لەچوارچێوەی سى ئاى ئەى دا كە بەپرسیارێتی تایبەتیان ھەیە دەکات لە ئەنجامدانی چالاكیەكانی هەواڵگری ئەمریكا.


Posted: Dec 18, 2012 01:31 PM
Last Updated: Dec 18, 2012 02:50 PM