كوردی

 

ئەركی ئێمە چیە

لە چ شوێنێكی تر دەتوانی لێكدانەوەیەك بنوسی لە سەر روداوێكی جیھان و بیخەیتە بەردەم دیدی سەرۆك کۆمار؟

لە چ شوێنێكی دیكە دەتوانی بە دڵنیا یی وە كە ڕاپۆرتە کەی تۆ سەبارەت بە كارتێکردنی  رەوشێكی تەنگانەی مرۆڤ لە ئەفریقا، لە بەرزترین ئاستەكانی حكومەتدا بە توندی بایەخی پێدەدرێت؟

لە چ شوێنێكی دیکە دەتوانرێ داوات لێ بكرێ كە سەبارەت بە قەبارەی كێشەیەكی ناونەتەوەیی زانیاری بدەی بە یاسادانەرانی ئەمریكا؟

 

ئەو ئەفسەرانەی (سى ئاى ئەى)  لە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگریدا لە ھێڵی پێشەوەن بۆ بەرگری كردن لە بەرژەوەندیەكانی نیشتمانی ئەمریكا بەتایبەت لەم گۆڕانکاریە بەخێرایەی کە بەسەرجیھانەوە دێت . وەكو شیكارێكی بەڕێوەبەرایەتی دەزگا ، ئەرکی تۆ بەرهەڵستکردنی خێرایی ڕوداو و پێشھاتەكانی ناونەتەوەیی وپەرەسەندنو كاریگەریانە ، لە هەردو لایەنی بەگومان و بێگومان بە سەرسیاسەتی ئەمریكاوە جێگەی بایەخ وگرنگی پێدانە. لەگەڵ پێش کەوتن لە لایەن تەكنەلۆجیاوە کۆسپەکانیش پەرەیان بە ئاڵۆزی و ڕادەی تێگەیشتن وخێرایی شیاوی مەترسی ئاسایشی نیشتمانەیەكەمان و هەڕەشەکانیش لە نزیک و دورەوە  کە توشمان دەبن ، خێراتر و بە بێ ئاگادارکردنەوە لە هەمو کاتێک زیاترن.

ئەو پشتیوانیە هەواڵگریانەی كە لەلایەن فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگریەوە گەشەدەکەن وبەشێوەی بەرھەمە نوسراوەكان ئامادە دەكرێن وەكو :زانیاریدانی رۆژانە بە سەرۆك و  پێداچونەوەی هەواڵگری جیھانی هەروەها بە شێوازی جیاواز لە ناوەڕۆکی کار ئەرکەکانی دەزگا دا، لە كاتێك دا کە دەڵێین (سى ئاى ئەى) سیاسەتی دەرەوە داناڕێژێ، شیکارە هەواڵگریەکانمان لە سەر روداوە دەرەكیەكان  یاریدەدەری لە وبڕیارە ڕاگەیانراوانە دەکەن کەلە لایەن یاسا دانەران و گەوەربڕیاردەرانی نێو پاراستنی نیشتمانی و گۆڕەپانی  بەرگریدا دەدرێ.

وەكو شیكارێك، ئەو شارەزاییەی تۆ دێنیتە ناو كارەكەت و پەرەیان پێدەدەی لە ڕێگەی كاری رۆژانە و فێر بونی بەردەوام، وات لێ دەكات كە ببیتە بەشێك لەو پرۆسەیەی كە دەگاتە بەرزترین ئاستی بڕیارە یاساییە  نیشتیمانیەکان . (سى ئاى ئەى) بەشێكی گرینگی كۆمەڵگای هەواڵگڕی وڵات پێک دەهێنێ، كە ھەم ڕاو و بۆچونی خۆی دەدات و ھەم تێبینی و چاودێری لە لایەن لقەكانی بەڕێوەبەری و یاسا دانەرانی حكومەتی ئەمریكاوە وەردەگرێت.

کار کردن لە نزیکەوە لەگەڵ شیکارەکان و دەرھێنەرو فرە میدیاكانی ئێمە، دارێژەرانی گرافیك  و نەخشەكێشە جوگرافیەکان خولیای پیشەگەری ئەو بەرهەمانەن کە دەبێتە هۆی بڕیارە شیکاریەکان بەشێوەیەکی کاریگەرانە، هەر لە رەواڵەتی كۆمپیوتەرەوە  بگرە ھەتا دەگاتە نەخشە فرەلایی یەکان، شارەزایانی گرافیك پسپۆرانە شاکاریەکانیان دائەڕێژن بۆ ئەوەی ڕۆلێكی چالاك و بێ وێنە ی بەدەستبهێنن لە پشتیوانی كردنی پەیامە هەواڵگریەکانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری.

ئەركی بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری ئەوەیە شیکاریو لێكۆلینەوە لە چەند وڵاتێ جۆراوجۆر لە بارەی، کێشەکان و ئەو داب و نەریتە كەلتوریە گرینگانەی كە ئێمە مەبەستمانە بە دوی کەسانێک خاوەن كارنامەی جیا جیای ئاكادیمی بە پەیڕە و لە بواری ئامۆژگا جۆراوجۆرە کاندا دەگەڕێین. ژمارەیەكی کەمی خوێندكاری لەزانکۆ و فێرگاکان وئەو دەرچوانانەی کە  یارمەتی دارایی دەدرێت لەگەڵ پرۆگرامی قوتابیە كەمایەتی یەکان لە بەردەستدایە.  لە ڕێی پرۆگرامی لێکۆڵینەوە و هەواڵگڕی (پات رابیرتس) ، چەند زەمالەیەكی کەم پێشكەش بەو خوێندكارانەی لێھاتویی و تایبەتمەند یەکی  پسپۆریان لە بوارە گرینگەكانداهەیە، ئەوانەی کە ئارەزویانە  وەكو لێكۆڵەر و شیكاری بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری كار بكەن. ھەمو كارمەندانی ئێمە دەبێ ھاوڵاتی وڵاتە یەکگرتوەکان بن. ئەگەر لە دەرفەتێك دەگەرێی بەشداری بكەی، ئەگەر حەزت لە كاری رۆشنبیری وپڕ لە بەرەنگار بونەوە و بەرپەرچدانەوەیە، ئەگەر بتەوێ لە ژینگەیەكی بەبەردەوام گەشکردو، ئەگەر دەتەوێ گۆڕانکاری پێك بهێنی، كەواتا کار کردن لە بەڕێوەبەرایوتی هەواڵگری شتێکە بۆ تۆکە بیری لێ بکەیتەوە.


Posted: Dec 18, 2012 12:42 PM
Last Updated: Dec 18, 2012 12:45 PM