كوردی

 

ئێمە كێن

لەگەڵ ٢٩ ساڵ كاركردن زۆربەی لە بەڕیوەبەرایەتی هەواڵگری من پێنج پیشەی جیاوازم ھەبوە، ھەریەك لەو پیشانە لەسەر ئەو پسپۆریانە دامەزراوە كە لە كارەكانی پێشوتر بە دەستم كەوتون. من لە دەرەوەی وڵات ژیاوم، لە کۆشکی سپی لە ژوری بارودۆخ کارم کردوە، بەشێوەیەکی بەرفراوان لێكۆڵینەوەم لە سەر بابەتێ زۆر سەرەنجراكێش كردوە وبەردەوام سەرەنجی یاسادانەران و ھاوكارانم ڕاكێشاوە لە بارەی ئەو بابەتانەی پەیدامکردوە وبەردەسەتم خستون.  شارەزاییەکی بێ ئەندازەم  پەیدا کرد دەربارەی گۆڕەپانی ئەو خوێندنەی بەدەستمەوە بو کاتێ لە زانكۆ بوم. پەیوەندیە ناونەتەوەییەکان، بەڵام من ھەروەھا  زۆر شت سەبارەت بە خەڵكی ، سیستەمەكان، سیاسەتەكان، شتە پرمەترسیەکان، نوسین، ئاگادارکردنەوە ولێدوانی وەک فرەڕەگەزی، وەک دەسەڵات تا وەکو ژیاننامە  و تاوەکو سەتەلایتیش. من كەشتیەكی گەشتیاری یا خۆد ماڵێكی ملیۆن دۆلاریم نیە، بەڵام ھەرگیز لە كاتی كار بێزار نەبوم. من ھەمیشە لە ھەوڵ و کۆششی ئەوپێشبرکێیە دابوم لەگەڵ خۆمدا بۆئەوەی بە بیرو بەکار  لە هەست ناسکترین ئاستەكاندا كاربكەم، دەزانم ئەو كارەی کە من كردومە یارمەتی وڵاتەكەمی داوە كە گەشەبکات وپارێزراوبێت لە  بارەی ئەو مەترسیانەی بەسەرمانەوەیە. ئەو خەڵكەی من كارم لە گەڵدا كردون ئەوکەسانەن  كە بەشێوەیەكی بێ ئەندازە زاناوهۆشیارن ، خاوەن ئاستێ بەرفراوان، ئامانجێک دور لە خۆپەرستی بیربڵاو و بەهۆشن، بە هەبونی هێزو توانایەکی تایبەت، وریا، نمونەی زۆرزانی وشارەزای بیرکەرەوە. هەروەها خاوەن ڕەوشت  وئاكاری تاكە كەسی نمونەیین. جێگەی فەخرو شانازیە لە گەڵ خەلكانێ ئاوەها لێھاتو كار بكەی.- جەین، بەڕێوەبەر،٢٩ ساڵ.

 

خزمەتکردن وەکو بەڕێوەبەری ھێڵی پێشەوە، یەكێك بو لە  بەئەرزشترین تاقیکردنەوەکانی من لە ماوەی ١١ ساڵی كارکردنم لە بە ڕێبەرایەتی هەواڵگریدا. هەواڵگری وخۆبەختکردنی پەیامەکانی ئەو كەسانە  کە من كارم  لەگەڵدا کردون لە کانگای دڵو دەرونەوە دەڵێم ھیچ كاتێك نەبو كە سرەنجم ڕانەكێشن وهەستم نەبزوێنن. وەكو سەرۆكی دو قۆناخی بە بەرھەم، چالاک و خێرا، بەرپرسیار بوم لە کێشەكانی باشوری ئاسیا  و ڕۆژھەلاتی ناوەڕاست- من تێكەڵاویم لە گەڵ باشترین و ناپەسەندترین كۆمەڵگای هەواڵگری پەیدا كرد و گەشبینم كە  ئەوخەڵکانەی دەبنە هۆی هێنانە کایەی کەلێنی شیکاری بای ئەوەندەش ئامادەن وەك ھەمیشە کۆڵنەدەرانە ململانێ بکات تاوەکو دوا هەناسە تێکۆشن. لەو سەردەمە چەند رێكخراوەیەك توانای کڕینوکارپێدانی منی هەبو بە پێی ئەو تاقیکردنەوە بەڕێوەبەرایەتیەی رابوردو کە هەمبو، من لە چوار دەزگای بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری كارم كردوە، لە سەرانسەری جیھان گەڕاوم و وەكو زانیاریدەرێكی (پي.دی. بي) - زانیاریم پێشكەش بە ئامۆژگارانی پیران كردوە و چاوم بە سەرۆک کۆمار كەوتوە.- ستیڤ، بەڕێوەبەری شێكەرەوە/ شیكاری سەربازی ١١ ساڵ.


وەكو كۆكەرەوەی شیكارەکان دەرفەتی ئەوەم ھەبوە كە گەشە بە پسپۆری تەكنیكی بدەم، چاوساغی  کۆمەڵێکی زۆری پاشکۆکانمان و بە شێوەیەکی بەرفراوان سەفەرم دەكرد.  لە نێزیكەوە لە گەڵ شیكارەكانی ھەرێمی و قۆناخە نێونەتەوەیەکان كار دەكەم، یارمەتیان دەدەم لەچاوساغی کردنو وەڵامدانەوەی پرسیارە سەرەکیەکانیان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی سیستەمی كۆ كردنەوە و بەھێز کردنیان بۆ پاڵاوتنی شیکارەکان کە لە پاشاندا دەگاتە بەردەستی یاسادانەران. هەرچەندە شیكاری كۆكردنەوە مەیدانێكی تا ڕادەیەك بڵێی بچووكە، شیكارەکان بەرپرسیاریەکی بەرچاویان ھەیە لە گەڵ سەربخۆیەكی بەرچاو لە جێبە جێ كردنی ئەركەكانیان. ئەوە مەیدانێكی بێ هاوتاو پڕبەرپەرچدانەوەیە و هەلی ئەوتۆت بۆ دەڕەخسێنێ کە فێری ئەو سەرچاوە سەخت و سامناکە جۆراوجۆرانەی لە بەردەستدایە ببی و بتوانی هەوڵی چاوساغی ویارمەتی شیكارەكانی تر بدەی بۆ پێگەیشتنی ئەو هەواڵگریانەی پێویستیان پێ ھەیە بۆ ئەوەی ئەم وڵاتە بەكەن بە شوێنێكی ئارام وپارێزراو – مایك، كۆكەرەوەی شیكار ، ٣ ساڵ ونيو.

 

من لە حكومەتی ناوخۆ وە ھاتمە ناو دەزگا و توانیم دەست بەجێ دەست بە كار كردن بكەم لە سەرکێشە پڕبە بەرپەرچدانەوە و پڕبە ململانێکان و کێشە کاتيەکاندا. دوای وەرگرتنی ماستەرەكەم لە بواری ئۆپراسێونە ئاشتیخوازيەکان،  دڵنیا نەبوم لەوەی كە لە كوێ دەمەوێ دەست بەكار بم ، بەڵام دەزگا  پێویستی ھەبو و من بەختەوەر بوم  وەڵامی ئەو بانگەوازە بدەمەوە بۆ خزمەت كردنی وڵاتەكەم. من توانیم بۆ کاربەدەستە باڵاییە دیپلۆماتەکان بنوسم و ئامۆژگاریان پێ ڕاگەیەنم بۆ نوێ سازی بە (ئەمڕۆکردن) بەخێرایی لە سەر ئەوکێشانەی نەتەوە یەکگرتوەکان و كارتیکردنیان بەسەر سیاسەتی ئەمریكا وە. لە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری، ئێمە لە زۆرشێنەییدا بۆ هاوکاری لەگەڵ ھەمو دەزگاکان لەپێناو بوژاندنەوە و بەرزکردنەوەی ئاستی شیكاری گشتی خۆمان بە باشترین شێوە بەرەو پێشەوە بەرین. سى ئاى ئەى ڕێ و رەوشتێکی  بەناوبانگی گەورەی کاری و تیمێكی بەڕێوەبەری تێگەیشتوی ھەیە كە بەردەوام داخوازی لە پاداشتی کردەوەکان دەکات. یەكێك لە لایەنە ھەرە پڕ جۆش و خرۆشەکانی كار ئەوەیە كە دەرەتانەت ھەیە لە سەر ڕاھێنان بۆچەندەها کاری پسپۆری و شارەزایی ، یا زۆربەی كاتەكان لە گەڵ ئەندامانی تری كۆمەڵگای هەواڵگریداسەرقاڵی فێربونن.- مایكل، شیكاری سیاسی  ٢  ساڵ.


من لە لایەن کاربەدەستانی دەزگاوە لە پرۆگرامی دەرچوی پەیوەندیەكان لە زانكۆی  ئەمریكاوە وەرگیرام. بە هیچ شێوەیەک ئاگاداریم لەوە نەبو کە دەستكەوتم چ دەبێ، بەڵام، بە خۆشحالیەکی سەرسوڕمانەوە  بۆم دەرکەوت كار كردن لە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری دا ژمارەیەكی بەرفراوانی دەرفەت و پەیوەندیت  دەخاتە پێش كە زۆر لەوە زیاترە وەکو من بیرم لێکردبێ. لە كاری رۆژانەی ئەمڕۆ وسبەی مندا نە تەنها ھاوتایی  لە گەڵ شیكارەكان لە هەمو ھەرێمەکانی جیھان بەسەردەکەمەوە، بەڵكۆ پەیوەندی و تێکڵاویم لە گەڵ هەمو داڕێژەرانی گرافیك، دەزگا پەخشکەرانی ئەلكترۆنی، پەرەپێدەرانی (  ئای. تی). بۆ دابینکردنی  بەرھەمەکانی خۆمان بۆیاسادانەران  و ژمارەیەكی بەرچاو لەو خەڵكانەی بە كاری دێنن لە سەرانسەری كۆمەڵگای هەواڵگریدا. ئەو یارمەتیە بیردانەوەیانە لە سەر بەرھەمەكان جێگای خۆشبینی وھاندەرن؛ بەدڵێکی ئاسودە و ھەستێكی رەوان  سەبارەت پەیامەکانی دەزگا دڵنیام دەکات لە  بەدەست هێنانی كردنی ئەركەكە بە شێوەیەك كە راستەوخۆ پشتگیری سیاسەت دارێژەرانی ئەمریكا بكات- بە تایبەتی كە دەمزانی ئەو بەرھەمانەی من  پێداچونەوەیان  بەسەردا دەكەم بە شێوەیەكی رۆتین (ئاسايی) دەكەونە بەر دیدی سەرۆك! من ھەروھا ئەرزشی تایبەتم بۆلایەنی فێر بونی بە بەردەوام هەیە كە لە سەرانسەری بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری پشتگیری دەكرێت- من توانیومە بەشداری كۆنفرانس، کۆرسی فێربون، بونەكانی(کاتەکان) دێتنی ئەو كەسانەی زانیاریەكانیان پێ دەگات و گرۆپەكانی كار ببینم و بەردەوام ھان دراوم كە سود لە دەرفەتەكان وەربگرم كە  زیاتر پەرە بە پسپۆری من دەدات. ھەرچەند من ماوەیەكی كورتە لە دەزگا كارم دەست پێكردوە، توانیومە شارەزاییەكانی خۆم بە خێرایی بەرەوپێش بەرم كە خزمەت بە من و پیشەكەم دەكات لە پاشەرۆژ لەم دەزگایەدا- من بەرەو ئەو پسپۆریە نوێیانە دەچم كە چاوەڕوانی لەمن دەکەن لە داهاتودا. جەسیكا، سەرنوسەری بڵاوكراوەكان  ساڵ ونيوێك


Posted: Dec 18, 2012 12:42 PM
Last Updated: Dec 18, 2012 12:44 PM