كوردی

 

مێژو

پشتیوانیکردن لە پەیام بەشێکی جیانەکەرەوەی چالاکیەکانی  سى ئاى ئەى ئەژمێردرێن، ھەتا پێش دامەزرادنی بناغەی دەزگا لە ساڵی ١٩٧٤. پێكاھاتەی ئەو رێكخراوە چەندین جار وردەکاری بە سەردا ھاتوە لە ماوەی ئەم سەدەیەدا بۆ ئەوەی بتوانێ بەرەنگاری لە هەمو جۆرە ململانێ یەک بکات و لەگەڵ قۆناخەکانی تێكۆشان ئاوەها پێشکەوێت، بەڵام دیسیپلینە سەرەتایی و بنچینیەكانی پشتیوانی تاوەکو ئێستا نەگۆڕاون:

  • سەرچاوەكانی فەرمانبەری،
  • لۆجستیك،
  • پەیوەندیەكانی جیھانی،
  • خزمەتگوزاری هەواڵگری،
  • دارایی،
  • دامودەزگاكان،
  • دەستکەوتەکان،
  • پاراستن،
  • خزمەتگوزاریە تەندروستیەکان
  • بەرێوەبردنی پشتیوانی گشتی.

سەرەتا، پشتیوانی کردنی كارەكان لە ژێر چاودێری بەڕێوەبەرایەتی کارگێڕێکی بەڕێوەبەران دەچو بەڕێوە. لە ساڵی ١٩٥٠ دەزگاکانی بەڕێوەبەرایەتی وسەرجەم فەرمانبەری بەگشت مافەكانی خۆیانەوە دامەزران. لە ساڵەكانی  ١٩٥٠ كانەوە سى ئاى ئەى ئەفسەرە پشتیوانیکەرەکان دەستیان كرد بە پێشکەوتن - بڵاوبونەوە لە گەڵ ھاوکارەكانیان لە بە ئەنجام گەیشتنی پەیامەکانیان، كارێكی دێرین كە تا ئەمرۆش بەردەوامە.

لە نێوان ساڵەکانی ١٩٩٠ كاندا، چەندین دەزگای پشتیوانی دوبارە رێكخرانەوە و گۆڕانکاریان بە سەرداهات سەبارەت بە شێوازی کارکردنەکانیان. بۆ چەندین ساڵ، چالاكیە پشتیوانیکەریەکانی ڕابەرایەتی پەرش و بڵاوبون لە  سەرانسەری  دەزگادا، چالاكیە ھەلبژێراوەكانی پشتیوانی ئۆپراسێونەکانیان  دامەزراندەوە لە رێگای شێوازی گەڕانەوەی خەرج، پارە وەرگرتن لە ھاوبەشیەكانی ڕاپەراندنی پەیامەکانیان بۆ خزمەتگوزاری لە رەنگدانەوەی پارسەنگی بازرگانی و پیشەسازی .

لە وەڵامدانەوەی بەرز بونەوە و خێرابونی ئاستی پێویستیەكانی ئاسایشی نیشتمانی دوابە دوای ١١ ى ئەيلول زۆربەی ھێڵەكانی كارداری دواتر یەكیان گرتەوە لە ژێر پێكھاتەی بەڕێوەبەریەک بە بیرو بۆچونو پێ داگرتنێک لە سەر یەكپارچەیی ، وریایی و تواناییەكانی جیھانی. کە لەم دواییە، ھەندێك دەستكاری و رێكخستنەوە كرایەوە لە سەرانسەری پێكھاتەكە لە پێناو بەردەوامی گەشەپێدان و باشتر كردنی خزمەتگوزاری بە لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە.


Posted: Dec 18, 2012 01:20 PM
Last Updated: Dec 18, 2012 01:20 PM