كوردی

 

پشتیوانی کردن لە پەیامەکان يان ئەركە پێڕاسپێردراوە

 

لە ژینگەی تایبەتی و بێ هاوتای سى ئاى ئەى بەر لە هەمو شتێک پشتیوانیکردن لە كۆ كەرەوانی هەواڵگری و شیکارەکانمان  سەرنجێکی باشی  دەوێ وئەرکی سەرەکیمانە، گورج وگۆڵی و یەکگرتن و سەدی سەد جێگای باوەڕ و پشت پێ بەستە.

بەڕێوەبەرایەتی پشتیوانیکردن ئامادەکاری لە ھەر شتێک کە سى ئاى ئەى پێویستی پێ هەبێت بو بەدەستهێنانی پەیامە تایبەت و ئەركە بایەخدارەکانە لە بەرگری و پاراستنی وڵاتەكەمان.  خزمەتکردن شان بە شانی هاوکارە ھاوپەیامەکانمان لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری، بەڕێوەبەرایەتی زانست و تەكنەلۆجیا، كاروباری نھێنی نیشتمانی بەر پرسیارێتی و ئەرکی ئێمەیە لە دڵنیا بون لەوەی ھەمو بەشەكان بۆ ئەنجامدانی پەیامەکانیان ھەمو پێویستیەکیان بۆ تەرخانکراوە بۆ سەركەوتن.

ئەفسەرانی بەرێوەبەرایەتی پشتیوانیکردن زۆرجارهاوشان لەگەڵ یەکەم كارمەندانی سى ئاى ئەى دان لە  شوێنەوارە پڕ لە تەنگو چەڵەمەکانی سەختی ئۆپراسێونەکان. ئێمە بەرپرسیارین لە جێبەجێ كردنی پشتیوانیکردن لە کارئەرکەکان- بگرە لە پەیوەندیەکان، پاراستن، گەیاندنی كەرەسە و ئامێرە پێویستەكان، کارئاسانێکان، خزمەتگۆزاری دارایی و تەندروستی و زۆرشتی ترلەو باباتانە، کە ئامادەن بۆ بەکارهێنان لە هەرکاتو شێنەییەکدا . ئێمە ئامادەین لە سەرانسەری ئۆپەراسێونەکاندا، لەگەڵ دابین كردنی پشتیوانی بەردەوام لە ھەمو پێكھاتەیەکی پەیامەکان و لە كۆتایی ئۆپەراسیۆنەکاندا بکەین، ئێمە دڵنیای لەوە دەكەین كە خەڵك و ئامێرەكانی كارئەرکەکان بە بێ زیان رزگاریان دەبێ . ئەمە ئەوە دەسەڵمێنێ " ئەوەی دەستی پێدەکات دەبێ کۆتایی بەشتەکە بهێنێ "  پشتیوانیکردن لە زۆرشێنەیدا دەبێ بە نھێنی بكرێت، كە شوێنی پەنجەکانت دەرنەکەوێ. ئەو پشتگیریەی  کە ئێمە ئەنجامی دەدەین لەوانەیە بە ئاشکرا بێت- بەڵام ، بێگۆمان ئاكامەكان وانین!

داواتان لێ دەکەین، هەروەكو ئەندامێكی زۆرگرنگی بێ ئەندازەی ئێمە بگەڕێن بە دوی زۆربەی دەرفەتە پیشەییەکان بە زماني ئينگليزى، بەتايبەت ئەوانەی كە  لەبەردەستت دایە، لە هەردو لایەنی دەزگاو لە سەرانسەری كۆمەڵگای هەواڵگری دا.


Posted: Dec 18, 2012 01:16 PM
Last Updated: Dec 18, 2012 01:16 PM