كوردی

 

كاری ئێمە چیە

لە سەرەتاو لەگەڵ دەستپێک ، بونی بەڕێوەبەرایەتی پشتیوانی بۆ ڕێگەپێدان و بەردەوامی بە هەواڵگری پەیامەکانە. ڕێبازی ئێمە بەرامبەر بە  " پەیامەکان بەرلەهەمو شتێک " نە وەک دڵنیامان دەکات لە وەی ھەمو بەڕێوەبەرایەتیەكان لە سى ئاى ئەى، ھاوكارانمان لە سەرانسەری كۆمەڵگای هەواڵگری و چەندین دەزگای حكومەتی کە ھەمێشە بە گوێرەی داواکاریەکانیان پشتیوانیان لێ کراوە بۆ ئەوەی هەرچێ ململانێ و پێشبڕکەییەک بێتە رێگایان بتوانن  ڕوبەڕویان ببنەوە.

ھەمو رۆژێ، شان بە شانی شیکارەکان، شارەزایانی زانست، ئەفسەرانی ئۆپەراسێونەکان لە سەرانسەری جیھاندا سەرقاڵی بەڕێوەبردنی ئەرکەکانن . لەگەڵ داهێنانی گورجوگۆڵی و نوێسازی ئەفسەرانی بەرێوەبەرایەتی  پشتیوانی (دى . ئێس) بە داھێنانی  سەرتاسەری هەردو لایەنی  خزمەتگوزاری تەكنیكی و نا- تەكنیكی  بۆ ئەوەی پاراستن، دارایی، کاری لۆجستیك، زانیارێکانی تەكنۆلۆجی (ئاى. تى) و هەندێ كاری زیاتر بە خۆوە دەگرێ. لەگەڵ هەبونی ڕاھێنانێکی پێویست بۆ كارمەندانی خۆمان لە پێناو ئەنجامدانی شارەزاییەکی بێ وینە لە ناو چوارچێوەی کاری تیمێكی پشتیوانیکەری ھەرێمی گەورەدا، یان  وەكو تاکەکەس، سەربەخۆو هاوتا لە سەر ھەمو کێشەی بەرێوەبەرایەتی پشتیوانی لە كارەکانیان دا . ئەفسەرەکانمان، شارەزایانی كۆ كەرەوەکان(دەستکەوت) وخاوەن بەهرەکانمان هەل بۆ سى ئاى ئەى دەڕەخسینن بۆ كۆ كردنەوە، شیکاری و تەكنۆلۆجی پەیامەکان بو پێشکەوتن بە بێ کەموکوڕی، وردبینی وكاریگەرانە.

ئەركەکانمان،  لەهەردو بارەوە سەرنج ڕاكێش و پڕلە کۆسپ وهەڵدێرە. ئێمە ئامێر و دامودەزگاكان چاك دەكەین وبەكاریان دێنین، زۆربەی كاتەكان لە ھەرێمە ھەرە سەختەکاندا، دڵنیا لە بەڕێوەبردنی پەیوەندیەكانمان بە هێزو تواناو پارێزراوەییەوە لە سەر چەندین تۆڕی ئینتەرنێت، بە لێکگرێدانی كارمەندانی هەواڵگری بە جیھانی دەوروبەرەوە، ئێمە ژمارەیەكی زۆر كەرەسە و ئامێری گرینگ دابین  و بەرێوە دەبەین، ئێمە خانوبەرەکانمان، کەس وکارمان، زانیاریەكانمان و تۆرەكانی پەیوەندیمان دەپارێزین؛ ئێمە یاریدەدەری لە هێنانە کۆڕەوە ، ڕاِھێنان، دیاریکردنی ئەرکەکانی ئەفسەرانی سى ئاى ئەى دەدەین بۆ ھەر بەڕێوەبەرایەتیەك، ئێمە " كارداری" ناو خۆی سى ئاى ئەى لە باری خزمەتگوزاریە دارایەكان، پشتیوانی  بەڕێوەبەرانە و تاوەکو كۆمپانی تەلەفۆنی خۆمانیش سەرپەرشتی دەكەین.

لە ریزەکانی خەباتی پێشەوە تاوەکو دوا دەزگا، ئەو پشتیوانیەی ئێمە دابینی دەكەین شوێن پەنجەی بە ھەمو بەشەكانی چالاكی هەواڵگریوە دیارە. ئەو خزمەتگوزاریانە لە گەڵ خۆلیا و بەڵێنەکانی كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی پشتیوانی وای لە پەیامە هەواڵگریەکان کردوە کە لە ھەر كاتێكدا و لە ھەر شوێنێك بۆی هەبێ ڕوبدات و سەر هەڵبێنێ.


Posted: Dec 18, 2012 01:19 PM
Last Updated: Dec 18, 2012 01:19 PM