كوردی

 

ئێمە كێین

لە بەرێوەبەرایەتی پشتیوانی، ھێزو تواناکانمان دەست نیشان كراوە لە لایەن پسپۆرو شارەزاکانەوە، داھێنەری، وریایی و خوازیاریمان و ئەو خولیایەی كارمەندانی ئێمە دەری دەخەن، لە وەلامی ژمارەیەكی بەرفراوان لە پێویستێەکانی پەیامە زانیارێکاندایە، ئێمە خەڵک دێنینە پێشەوە، دایان دەمەزرێنین و ڕاھێنانیان پێدەكەین، بە شارەزاییەک كە خزمەتگۆزاریە تەندروستیەکان، لۆجستی، پاراستن، زانیارێکانی تەكنۆلۆجی، ئەندازیاری، دارایی، خوێندن، بەڕێوەبردنی ئامێرەكان و کارگێڕیە مرۆییەکان. ھیچ بەشێك لە دەزگاکانی دیكە ئەوەندە شارەزاو پیشەگەریان نیە کە بەو  پسپۆری و لێهاتویە بەربڵاوەی- بەریوەبەرایەتی پشتیوانی  کە زیاتر لە ١٠٠ گرۆپ و دەستەی جۆراوجۆری كاری تایبەت لە هەمو ڕشتەکانی دا هەبێت. ئێمە ژمارەیەكی زۆری داواكار لە بوارە جیاوازەکاندا وەردەگرین كە دواتر راھێنانیان پێدەكەین و بەشێوەیەکی بێ هاوتانە بەكاریان دێنین و بەمەش کۆمەڵێک کەسی بە تایبەت وبێ ئەندازەی فرەڕەگەز دێنینە دەست لە هەمو بوارە کانی خاوەن ڕابوردوی پڕشارەزایی بۆ بەرێوەبەرایەتیەكەمان.

 

بەڕێوەبەرایەتی پشتیوانی ( دى ئيس) ، بە هەموكارمەندە خاوەن پسپۆری وتایبەتەکانی  خۆی، وەكو پزیشكەكان، كارمەندانی دارایی، شارەزایانی بواری پاراستن وشارەزایانی بواری گرافیك و ھەتد، هەر وەها دابینكارانی پشتیوانی گشتی كە چاوەڕوانی ئەوەیان لێ دەكرێت ژمارەیەك بەھرە و لێوەشاوەیی لە خۆیان پێشان بدەن بە بێ گوێدان بە لە بەرچاوگرتنی ھەرێمێكی تایبەتی شارەزایی، ھەمو ئەفسەرەکانی ئێمە بە بەردەوامی ھەوڵیان لەگەڵدا دەدرێت بۆ ئەوەی  فێربن، خۆیان رێك بخەن و بەشداری لە ژمارەیەكی زۆری رەوشە گرینگەكان وگومانلێکراوەکانی پەیامەکانمان بکەن. کارامەیی وشارەزایی پیشەیی هەلی ئەوەمان بۆ دەڕەخسینێ کە بتوانین بەو ئەركە پڕ لە ململانێ و هەڵدێڕە پێداویستانە هەستین کە داواکاری لە پشتیوانی كردنی  پەیامەکانی هەواڵگری دەکات كە زۆر گرینگە بۆ بەرگری كردن لە نیشتمانەکەمان لە خزمەتگوزاریکردن چ لە ناوخۆ وچ لە دەرەوەی وڵات، دەستە (لەشکر) ە شارەزا و خۆ بەختە پسپۆرەکانمان دەورێکی گرینگ و باڵا دەبینن لە ئاسایشی نیشتمانی رۆژانەی ژیانی وڵاتەكەمان.

شرۆڤەیەكی كورتی گروپە كاردارەكانی ئێمە كە خاوەندێتی ئەوپشتیوانیانەی تیمە پەیامبەرەکانن، لە لایخوارەوە ئاماژەمان لێ کردوە. ئەگەر بتەوێ بۆ پۆستێكی تایبەتی پێشنیار بکەیت، سەردانی لاپەڕەی پیشەكانی سى ئاى ئەى بكەن.

 

گروپە كارداریە ھەلبژێردراوەکان لە سەر پشتیوانی بۆ تیمی بەڕێوەبەری پەیامەکان:

پاراستن، ئەفسەرەکان پارێزگاری لە  فەرمانبەرانی دەزگا، دامودەزگاكان، زانیاریەكان وئۆپراسێونەکان دەکەن. ئەفسەرەکانی پاراستن سەنگ دەخەنە سەر ئاسایشی ھێزی كاری ئێمە، لە هەمان كاتدا بەرەنگاری هەمو جۆرە مەترسیەک دەبنەوە و پشتیوانی ئەرك و كردەوەكانی دەزگا دەكەن، چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوەی وڵات.

دەرمانی، شارەزایانی ئەم بوارە یارمەتی و بەڕێوەبەری كارمەندانی سى ئاى ئەى دەكەن، بە ئەنجامدانی پێویستیە دەرمانکاریەکان و کێشە و تاقیکردنەوە دەرونێکان و دڵنیابون لە كرێکارەکانی دەزگا لە باری تەندروستیەوە، لە هەردوو بواری دەرونی وسرشتیەوە (فیزیكی). ئەم ئەفسەرانە پلان دادەرێژن، گەشەی پێدەکەن، بەرێوەی دەبەن و ئاراستەی پرۆگرامە تەندروستیەکانی سى ئاى ئەى ئەی دەکەن لە ئاستی سەرانسەری جیھان، هەروەها لە ئاستی خۆی زیاتر ئەوان پاراستن لە شوێنەوارەکانی دیکەی  سروشت و ژینگە هات و نەهاتەکانیش دەکەن.

لۆجیستیك، ئەفسەرانی لۆجیستیک پشتیوانی لۆجیستیكی رۆژانە و سەرجەم پرۆسەكانی لۆجیستیكی دەگێڕن بۆ پشتیوانی كردنی بەرنامەی پەیامەکانی  ئەوخەڵکانەی کاریان بۆ جێبەجێ دەکەین، لە بەڕێوەبردنی پرۆژە ئاوەدانكردنەوەکان، ھاوكاری كردن و رێكخستنی جموجۆلی خێرای خەڵك وكەرەسەكان و دابین كردنی پشتیوانی تەواوی لۆجستیكی مەیدانی.

دامودەزگاكان، ئەفسەرەکان بە ھاوبەشی لە گەڵ ئەوخەڵکانەی کاریان بۆ جێبەجێ دەکەین (کڕیار) بۆ بەدیهێنانی ژینگەیەکی گونجاو، پارێزراو و شوێنی كار كردنی ئازادو دور لەمەترسی دابین دەکەین.

دارایی، ئەفسەرانی  دارایی خزمەتگوزاری تەواوی دارایی دەخەنە ژێر ئەستۆ، پشتیوانی ڕێبەرایەتی و ئیدارەی سەرچاوەکان بۆ دەزگا دیاری دەكەن. بۆ نمونە، بەدەستهێنانی ڕێکەوتننامە (کۆنتراکت)بۆ دەزگا ولەگەڵ قەرەبوکردنەوەی كارمەندان، بودجە و چالاكیەكانی سەرژمێری و پێداچونەوە دەبەنە ڕێوە.

کارگێڕیە مرۆڤیە كان و ڕاھێنان: ئەفسەرانی کارگێڕیە مرۆڤیە كان و ڕاھێنان بەرپرسیارن بۆ پەیدا كردن، دامەزراندن و ڕاھێنانی كارمەندان، ئەوانەی كە بتوانن بەپێی داواکاریەکانی  ئەو پەیامانە بگونجێن.  ئەوان هاوشان لەگەڵ ھاوكارانیان سەرقاڵی ئەرک بەڕێوەبردنن لە دەزگادا، بە یارمەتیدانی كارمەندان لە ھەلبژاردنی داخوازیە پیشەییەكانیان. كارگوزاری دەكەن بۆ ئەوەی  دڵنیا بن ھەمو یارمەتی و سودمەندیەكانی كارمەندی بۆ ھێزی كار دابێن كراون. رۆژانە، ئەفسەرە کارگێریە مرۆڤیەكان هەمیشە لەھەوڵی ئەوەدان بۆ گەشە پێدانی ژیانی كاری كارمەندان، بۆ ئەوەی دڵنیا بن لە وەی مافەکانیان وپشتیوانیە پێداویستیەكانی كارمەندەكان و بنەمالەكانیان پارێزراون. ھەروەھا ئەفسەرە کارگێریە مرۆڤیەكان بەشدارن لە گەشەکردنی  ستراتیجی نەخشەوپلان، پلاندانان و گەیشتن بە ئامانجە سەرەکیەکان بۆ ھێزی كار بە شێوەیەكی بەرفراوان.

تەكنەلۆجیای زانیاری :ئەفسەرانی تەكنەلۆجی زانیاری بە شێوەیەکی بەربڵاو لە پەرەسەندن وبەردەوام بونی  ئالۆسکاوی تۆڕەکانی پەیوەندی كەمپیوتەر، كە پشتیوانی لە ژمارەیەك پرۆگرامی گشتی و تایبەت دەكات بۆ هەمو ئەوخەڵکانەی  دەزگاکە. شارەزایانی زانیاریە تەكنۆلۆجێکان و ئەندازیاران، داڕێژەرانی تۆری هەواڵگری، داھێنەران وبەڕێوەبەرانی پرۆگرامەکان، فەرمانبەرانی خزمەتگوزاری، ئەوانەی پێشوازی لە کڕیارەکان دەکەن(مشتەری)، ئەفسەرانی بەڕێوەبەری زانیاری، شارەزایانی سۆفتوێر و پەیوەندی كردنەكان دەگرێتە خۆی.

پشتیوانی پەیامەکان: کارگێڕانی پشتیوانی پەیامەکان پشتیوانی لە ژمارەیەك ئەرك و داواكاری بۆ دەزگای گشتی، بەڕێوەبەرایەتی و یاریدە دەرانی پرۆگرامەکان دابین دەكەن. بە خزمەتکردنیان لە پشتگیری و چاوساغی لایەنە کڕیارە جۆراوجۆرەكان لە دابینکردنی پشتیوانی و یەکگرتنەوەیان. بە شێوەیەكی سەرەتایی لەوانەیە ئەركەكان وەکو وەڵامدانەوەی تەلەفۆنەكان، ئامادە كردن و رێكخستنی نامەكانی دەزگا، دروستکردن و رێكخستن، بەكارھێنانی بنکەی زانیاریەکان، ھەلسوكەوت لە گەڵ کڕیارەکان و كار كردن لە سەر بەڵگە و سەرجەم وەڵامەکان.

پشتیوانی گشتی: ئەفسەرانی پشتیوانی گشتی هاوبەشی لە پەیامەکان دەکەن بە دابین كردن و تێگەیشتنی سەرجەم بازنەی تواناکانی  پشتیوانیکردن، یەكخستن و لێكگرێدانی خزمەتگوزاریەكان بۆ ھاوكارەکانیان و بەشدارانی تری پەیامەکان، دەروازەیەکی پڕ لە هیوا  دەكەنەوە بە ڕوی جیھانی پشتیوانی كردن بۆ ئەو خەڵکانەی  پێویستیان بە یارمەتی ئێمەیە .


Posted: Dec 18, 2012 01:16 PM
Last Updated: Dec 18, 2012 01:18 PM