كوردی

 

كاروبارە گشتیەكان

دەزگای كاروبارە گشتیەكان بەشێوەیەکی دیاریکراو ونادیار بونی هەبوە هەر لە سەرەتای دەسپێکردنی دەزگاوە لە ساڵی ١٩٤٧بە دواوە.

بەڕێوەبەری كاروبارە گشتیەكان وەكو قسەکەری سى ئاى ئەى خزمەت دەكات. ئەو ڕاپۆرت دەداتەوە بە بەرێوەبەری سى ئاى ئەى ، پشتیوانی كاروبارە گشتیەكان دابین دەكات و وەكو گەورە راوێژكار بۆ ڕاگەیاندن  و کێشە یاسایە گشتیەکان ڕەفتار دەکات. سەرپەرشتی لە چالاكیەكانی ڕۆژانەی پەیوەندی  لە گەڵ میدیادا، جەماوەر بە گشتی  و ھێزی كاری سى ئاى ئەى دەكات.

دەزگا لە سێ بەش پێك ھاتووە:

 

بەشە  ژێردەستەکان پێك دێن لە:

 

پەیوەندیەكانی میدیا

بۆ ئەوەی زانیاری ڕاست ودروست سەبارەت بە سى ئاى ئەى بە گەلی ئەمریکایی ڕاگەێنین لەبارەی  پەیامەکانیان، بەشداری كارمەندەکانی ئێمە لە ئاسایشی نیشتمانی، پەیوەندیەكانی میدیا، کارکردنی فەرمانبەرانی ڕۆژانە لە گەڵ چاپەمەنی و  بڵاو كراوەی رۆژنامەگەران. مەبەستە سەرەکیەکانی ئەم بەشە ئەوەیە كە ھەتا لە توانایان دایە بتوانن دەستی یارمەتی دریژکەن وبەدەم داواکاریەکانی میدیاوە بچن لە هەمان كات کە هەواڵگریە نھێنیەكان دەپارێزێت لەگەڵ شێوەكاری سەرچاوە هەواڵگریەکان.

بۆ ئەوەی ئەمە بەدی بهێنیت، كارمەندانی میدیا پەیوەندیەکی شارەزایانە لە گەڵ پەیامنێرە دەزگاكانی چاپەمەنی وڕاگەیاندن پێك دێنن، پەیامنێرەکان، بەدەنگ داواکاریەکانی میدیاوە دێن، گەشە بە ستراتیجیەکانی میدیا دەدەن بە دەستپێشخەری لە بایەخدان بە گرنگی هەواڵەکە و بڵاوکردنەوەیان، ئامادەکاری لە كۆڕی رۆژناماگەری و ڕاگەیاندن سەبارەت بە ڕابوردوی کورتەکە و لێدوانی زەمینەیی بۆ میدیای ئەمریكا دابین دەكەن. لە هەمانکاتدا ڕابەرایەتی و گەورە کارگێڕان ئاگادار دەکەنەوە لە پێشبینی کردنو کوتوپڕی هەواڵەکە سەبارەت بە سى ئاى ئەى، هاوبەش لەگەڵ دەنگو باسەکە ئەو راپۆرتانەی كە لەوانەیە ئەفسەرانی دەزگا ئۆپەراسێونەکان بخاتە ژێرمەترسی. پشتیوانی بەرێوەبەری سى ئاى ئەى دەكەن لە پەیوەندیەكانی میدیا بە یاریدەدەری لە  چاوپێكەوتنە پەیامنێریەکان و ڕاگەیاندنە هاودەمیەکان بۆ دابین كردنی جێگاو رێگای چاوپێكەوتنەكان وخۆپێشاندانە نێو جەماوەریەکان.
بە بەكار ھێنانی تەكنۆلۆجی ئینتەرنێت و ماڵپەڕی گشتی سى ئاى ئەى پەیوەندیەكانی میدیا بەشی فەرمانبەران گەلێک سەركەوتویان بەدەست هێناوە لە کردنی  ژمارەیەك  زانیاری قەدەغەنەکراو (نانهێنی) کە لە ڕابردودا بڵاو نەكراوەتەوە- لە نێوانیاندا، وتارەكان، شایەتنامە كۆنگریسیەکان و ڕاپۆرتەكان، بە زوترین كات بخەنە بەر دەست میدیا وجەماوەرەوە. پەرتوکی ڕاستیەكانی جیھانی سى ئاى ئەى كە لە لایەن  بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری  دەھێنراوە، لە سەر ئەم ماڵپەڕە دەكەوێتە بەردەست و بە شێوەیەكی بەرفراوان لە لایەن میدیا، لێكۆڵەران، خوێندكاران و جەماوەرەوە بە گشتی بەكار دەھێنرێ.

[بۆسەرەوەی لاپەڕە كە]



پەیوەندیە جەماوەريەكان

كارمەندانی بەشی پەیوەندیە جەماوەريەكان پەیوەندى لە گەڵ جەماوەردا دەكەن بەم شێوەيەى خواوەوە

وەڵامدانەوەی نامە، پەیوەندیە تەلەفۆنیەكان، نامەی ئەلكترۆنی وئەو فاكسانەی كە ساڵانە بە دەستمان دەگەن. لە وانەیە بتوانی (پەیوەندی) بە ئێمە وە بکەیت لە رێگای نامە، تەلەفۆن، یان فاكس لە نێوان كاتژمێرە ئاساییەکانی كار كردنی ڕۆژانە، لە رۆژی دووشەمەوە ھەتا رۆژی ھەینی كاتژمێر٧ی بەيانى بۆ٤ی پاشنیوەرۆ بە كاتی پێوانەی رۆژھەلاتی ئەمریكا. ھەروەھا دەتوانی بە شێوەی نامەی ئەلكترۆنی لەرێگای فۆرمی بیروبۆچونەکانی ئێمەوە پەیوەندیمان پێوە بكەیت  .

وەكو بەشێك لە ھەوڵە دەست درێژیکردنەکانمان لە یارمەتیدان، كارمەندانی بەشی پەیوەندیە گشتیەکان كورتەیەک سەبارەت بە سى ئاى ئەى و ڕۆڵیان لە نێوكۆمەڵگای هەواڵگری بۆ ئەو گروپانەی لە نێو كۆلیجەكان، زانكۆكان، ڕێكخراوە مەدەنیەكان و دەزگاەكانی تری حكومەت و ڕێكخراوەكانی كاروباری دەرەوە ئامادە دەكات. بەشی پەیوەندیە گشتیەکان زۆر داواکاری پێدەگات كە بە هۆی کەم و کوڕی لەهەبونی فەرمانبەران دەبێ هەر یەك بە یەكی هەمو داواکاریەکان هەڵسەنگێنێ بۆ ئەوەی هەرچەند پێی بكرێ دەستی بەو گروپە فرەڕەگەزیانە بگات.

بڵاوكردنەوەى پەرتوك سەربارەت بە سى ئاى ئەى بۆڕۆشنا كردنى هاوڵاتیان

سەرپەرستى ماڵپەڕى سى ئاى ئەى دەكەن

بەرپرسیارن بەرامبەربە دواکەوتنى بەرێوەبەری سى ئاى ئەى لەناو جەماوەر

پەیوەندی لە گەڵ خانەنشينەكان سەربارەت بە گۆڕان لە سى ئاى ئەى

[بۆسەرەوەی لاپەڕە كە]

 

پەیوەندیە ناوخۆیەكان

گەورەترین دەستکەوتمان، ئەو ژن و پیاوانەیە كە سى ئاى ئەى  پێك دێنن. لە كاتێك دا زۆرێنەیان بە نھێنی كار دەكەن، زۆرگرینگە كە  بتوانن لە كاتی گونجاو و پێویست دا دەستیان بەو دەنگوباس و زانیاریانەش بگات كە پەیوەندیان ھەیە بە ژیانی پیشەیی و ژینگەی كاركردنی ئەوانەوە. بە بەكار ھێنانی شێوازی جۆراوجۆر، لقی پەیوەندیەكانی ناوخۆیی، ھێزی كار ئاگادار دەکاتەوە  بەزوترین وبەپەلەترین رێگاوە كە بۆی بكرێ.

لقی پەیوەندیەكانی ناوخۆیی هەواڵنامەیەکی ھەفتانەی دەنگۆباسەكان بە شێوەی چاپكراو و ئەلكترۆنی چەندین جار تۆمار دەکات، بۆ ئەوەی كارمەندانی سى ئاى ئەى ئاگایان لە دوا هەواڵی بونیان وشوێنی کارودەنگوباسەکان بێت. ئەو لقە بە بەردەوام بە شوێن دۆزینەوەی رێگای تازەترە بە ڕاگەیاندنی زانیارێکان بە بەكار ھێنانی نوێترین تەكنەلۆجی. بۆ نمونە، زۆربەی كارمەندان دەتوانن ئا ئێستا لە مالەوە  سەیری ئەو كاناڵە تەلەفزیۆنیانە بكەن كە روداوە تایبەتیە هەنوکەیەکان، بڵاوکراوەکان، دەنگۆباسی ناونەتەوەی و وانەكانی ڕاھێنان لە ڕێگای شاشەی كۆمپیۆتەرەكانیانەوە ببینن. لقی پەیوەندیەكانی ناوخۆیی لە گەڵ ئەفسەرەكانی تری سى ئاى ئەى كار دەكات بۆ زیاتر كردنی كاناڵی تر، دابین كردنی بژارەی زانیاری و كاركردنی زیاتر لە پێناو ئەوەی كە كارمەندانی دەرەوەی وڵاتیش ئەگەر بكرێ دەستیان بە ھەمان پرۆگرام بگات.

[بۆسەرەوەی لاپەڕە كە]

 

پەیوەندیە كۆمەڵگاییەکان

سى ئاى ئەى  باوەڕی بە دابین كردنی پەیوەندیەکی بەھێزی كۆمەڵگایی لە گەڵ كاربەدەستانی ھەلبژێردراوی ھەرێمی، جێبە جێ كارانی یاسا، بەشەكانی پارێزگارە گشتیەکان و دانیشتوانی دەورەبەری دامودەزگاكانی دەزگا ھەیە . دەزگای كاروبارە گشتیەكان لە دەست درێژیکردن بۆ یاریدەدان هەمیشە لە ڕیزەکانی پێشەوەی كۆمەڵگا ی دەزگا دایە.

زۆربەی كارمەندانی دەزگا بە شێوەیەكی ئاسایی خۆبەخشانە ئامادەیی دەر دەبڕن لە خوێندنگا ناوخۆیەکاندا قسە بكەن، دانیشتنە زانستیەكان بەڕێوەبەرن و بەشداری لە ژمارەیەك ھاوبەش لە  بواری خوێندن لە گەڵ خوێندگاكانی ھەرێمی بگرنە خۆ.

[بۆسەرەوەی لاپەڕە كە]

 

بونە تایبەتیەکان و بەرنامەڕێژی بۆ میوانەكان

دەزگای كاروبارە گشتیەكان بەرنامە و پلانی تایبەت بۆ میوانەكانی سى ئاى ئەى بەڕێوە دەبات، لەگەڵ بانگەشەی پێشهاتەی بونەكان، لێکۆڵینەوە هەواڵگێریەکان (میدیا) و گفتوگۆ تەلەفیزیۆنیەکانی كارمەندان. بونە رابردوەکان هاوبەش لەگەڵ جەژنی ٥٠ ھەمین ساڵیادی دامەزراندنی سى ئاى ئەى لە سەپتامبەری ١٩٩٧ و ئاهەنگی یادکردنەوەی دیاریكردنی بارەگای سەرکردایەتی ناوەندی دەزگا، وەكو ناوەندی جۆرج بووش بۆ هەواڵگری لە مانگی چواری ١٩٩٩ دا.

دەزگای كاروبارە گشتیەكان ھاوكارە لە گەڵ كارمەندانی سى ئاى ئەى بۆ بەخێر ھاتن و پێشوازیکردن و ميوان داري لە میوانەكانی دەزگا.

[بۆسەرەوەی لاپەڕە كە]

 

بڵاوكراوەكانی (سى ئاى ئەى)

بڵاوكراوەیەکی زۆرلە لایەن سى ئاى ئەى یەوە پەخش دەبیتەوە، جەماوەر ئەتوانێ بەئاسانی بەردەستی کەوێت.

لقی پەیوەندیە گشتیەكان بڵاكراوەی ( سی ئای ئەی ئەمرۆ) بڵاو دەكاتەوە، كە نامیلكەیەكی پڕکراوە ی جێ باوەڕە،  نامیلكەی هەواڵگری ، لیستێكی پێشنیار كراو بۆ خوێندنەوە و نەخشەكانی سى ئاى ئەى و بڵاوكراوەكان کە دەخرێنە بەردەستی جەماوەر، دەستکەوتی لیستێكی بەرفراوانی بابەتەكانی سى ئاى ئەى بە گشتی کە تایبەتە بەوانەوە.

بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری بەناوبانگترین بڵاوكراوەی دەزگا دەردەهێنێت بە ناوی:

پەرتوکی ڕاستیەكانی جیھان. بە ھەزاران ئەژماردە و بابەت لە سەر هەرە زۆربەی وڵاتە دەرەکیەکان دەگرێتە خۆ. ھەروەھا، بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری بڵاوکراوە لە بارەی: سەروک کۆمارو وەزیرانی کابینەی ڕژێمە بێگانەکان بڵاودەکاتەوە لەگەڵ ئامادە كردنی لیستێك لە كاربەدەستە ھەنوكیەكان بۆ ھەر وڵاتێك و چەندین جۆرلە بڵاوكراوەی دیکە، کە هەردو بە بەردەوامی لە سەر ئینتەرنێت نوێ دەكرێنەوە.

ناوەندی بۆ لێكۆڵینەوە هەواڵگریەكان ، لە وكتێبانەی بڵاوی دەکاتەوە وەكو،

سى ئاى ئەى  و یاسادارێژەرانی ڤێتنام: کە سێ شانۆیە ١٩٦٢ھەتا ١٩٦٨

ووتارەکان، وەكو : كۆتایی مانگەكانی شەڕ لە گەل ژاپۆن: کە بانگەشەی لە هەواڵگرە زانیاریەکان دەکرد  لە پیلانی داگیرکردنی وڵاتە یکگرتوەکان و بڕیاری بومبی - ئەى و بیرنامەو بڵاوکراوە سەربەستەکانی لێکۆڵینەوە هەواڵگریەکان

گەلێك بڵاكراوە لە سەر ئەم ماڵپەرە دەكەونە بەردەست، دەتوانرێ تیایدا بەشداری بکەن  یاخود بیکڕن .

[بۆسەرەوەی لاپەڕە كە]

 

ئینتەرنێت و پەیوەندیەكانی تۆڕە خۆیەکان

دەزگای كاروبارە گشتیەكان ھاوكاری لە گەڵ گەلێک لە نوێنەرەکانی مەکتەبی سى ئاى ئەى دەکات لە سەر ماڵپەری جیھانی ئێمە سەبارەت بە پەیڕەو، داڕشتن و کێشەی بابەتە پەسەندکراوە کان . دەزگای كاروبارە گشتیەكان میوانداری و بەڕێوەبەری ماڵپەڕی سى ئاى ئەى دەكات و دڵنیای لەوە دەکات هەر لەگەڵ گەیشتنی زانیاریەكان دەمودەست دوای ئەوەی دەكەونە بەردەست بڵاو بكرێنەوە.

بەڕێوەبەرانی پەیوەندی كردنەكانی ئینتەرنێت، ھاوكاری لە گەڵ بەڕێوەبەرانی ھەرێمی رێكخراوی ماڵپەردەکەن، وەكو :

ناوەندیەكانی وەرگرتنی فەرمانبەران ، ژوری خوێندنەوەی ئەلكترۆنی سى ئاى ئەى و زۆرشتی دیكە.

دەزگای كاروبارە گشتیەكان هەمان خزمەتگۆزاری دابین دەكات بۆ هەرێمی ماڵپەڕی ئینتەرنێتی سى ئاى ئەى

[بۆسەرەوەی لاپەڕە كە]


Posted: Dec 18, 2012 01:26 PM
Last Updated: Dec 18, 2012 02:22 PM