كوردی

 

ئێمە كێین

ئێمە: لە سەرانسەری جیھان دەستنیشان كراوین، بۆ بەدیهێنانی پێداویستیەكانی ھەرێمی بۆ كۆ كردنەوەی زانیاری نھێنی، لە ئەنجامدانی چاودێریکردن بە نھێنی لە ڕێگای وەرگرتن و بڵاوکردنەوەی دەنگ و ڤیدێۆ، دابین كردنی سەرچاوەكانی پەیوەندیكردن بۆ سى ئاى ئەى و ڕاھێنانی پە يوەنديكارەكان بۆ كار كردن بە ئامێرە تەكنیكیەكان...

ئێمە: لە گەڵ ئەفسەرانی كاروباری نھێنی نیشتمانی لە گۆڕەپانی كار دا نیشتەجێین، بە شێوەیەکی گشتی یاریدەدەری وئامۆژگاریان دەکەین لە ھەمو ئۆپەراسێونە تەكنیكیەكان و چۆنێتی پەرەسەندنیان و چەسپاندنی شێوەی ئاڵوگۆڕی پیشەگەریەکانیان ...

ئێمە: ڕێگە بۆ ئۆپراسیونە تەكنیكیەكان خۆشدەکەین بۆ شیکردنەوە هەواڵگریەکان و نوسینەوەی لێكدانەوە درێژخایەن و هەڵسەنگاندنە ستراتیجیەکان...

ئێمە: داڕشتن، دروستکردنی خانوبەرە و بەڕێوەبردنی سیستەمی سەتەلایتی سوسەگەری و پشتگیریکردن بۆ هەرچی زیاتر زانیاری سەراسەری جیهان هەيە بە شێوەیەکی فراوان...

ئێمە: پشكنين، پەرەپێدان و بەکارهێنانی تەكنەلۆجیای پێشكەوتو، ئەوانەی کە وائامادەکاری لەپێشکەوتنی هەواڵگری دەكەن بە بایەخەپێدان  بە ووڵات و گەلێك كاری دیكە...

 


 

مایك ، بەڕێوەبەری سەرکاری پرۆژە، ٣٤  ساڵ لە گەڵ (سى ئاى ئەى)

کارێکی پڕ شور و ھەیەجانە لە ژینگەیەك كار بكەی كە تەكنەلۆجی و بەرێوەبەری تەكنەلۆجی یەکدەگرنەوە و جێگەیەك كە دەرئەنجامەکەی زنجیرەیەك ڕاهێنانی پێگەیشتویی بۆ بەڕێوەبەری پرۆژە فرەڕەگەزیەكانمان هەبێت.

 

بۆب ، بەڕێوەبەری شیکاری تەكنیكی، ١٠ ساڵ لە گەڵ سى ئاى ئەى

" وەکو دەرچوی كۆلیجی ھونەرە ئازادەكان، لە وانەیە لە بەرێوەبەرایەتی زانست و تەكنەلۆجی لە كەمایەتیەکاندابم ، بەڵام ئێمە بەشێك لەھێز و چست وچالاکی خۆمان لە  پسپۆری، فرە ڕەگەزی، زانین و تواناكانمان وەردەگرین. من دەتوانم ئەو داھێنەری پسپۆریە بخەمە ڕو و نیشانی بەم و بڕیاردانیش جێگەی رێز و بایەخن و پاداشی خۆی وەکو شارەزایی تەكنیكی و پسپۆرێتی لە زانیاریدا هەیە . من بە ڕاستی ھەست دەكەم كە لێرە بەشێكم لە شتێك كە بە ڕاستی تایبەتە، بەشداری کردنم شتێکی بێ وێنەیە وئەو كارەی من دەیکەم لە بەر چاو وجێ و ڕێگای خۆی هەیە. ھەتا وەکو دوای ١٠ ساڵ كار كردن لە سى ئاى ئەى، کاتێ کە دەمەوێ تیشک بخەمە سەر هەندێ شت کە رۆژانە ئەنجامی دەدەین لە سەرانسەری بەڕێوەبەرایەتی زانست و تەكنەلۆجی، ئەو وشەیە ھەمێشە دێتە مێشكم – "بابژى"

 

ئەیمی ، پەیوەندیکاری بەڕێوبەرایەتی زانست و تەكنەلۆجی لە دەزگای كاروبارە كۆنگرێسیەکان، ٢٠ ساڵ لە گەڵ (سى ئاى ئەى )

" چۆن بو كە دەرچویەكی ڕشتەی زمانی ئینگلیزی لە زانكۆی (دووك) بۆ ماوەی٢٠ ساڵ و هەندێک زیاتر كاری زانست و تەكنەلۆجی لە سى ئاى ئەى دا بەسەر بەرێت؟ جگە لە ڕێکەوت و لە بەختی باشی پاراونەبێت، یا لە بەر ئەوەیە كە ئێمە لە کاری رۆژانەی سات بە ساتی بەشداریمان  لە پاراستن و باش بەڕێوەبردنی وڵاتەكەمان، بنەماڵەكانمان، دۆستەكانمان، دراوسێكانمان و ھاوڵاتیەكانمان بەردەوامین؟ تۆ دەتوانی و دەكرێ ئەنجامەكانی كاری باشی خۆت و ھاوكارەكانت ببینی. کە پیشەیەکە لە هیج شێنەییەکدا کۆن نابێت . دەتوانی بیر و ئامانجەكانت دوبارە بكەیتەوە- و ناسنامەی شارەزایی خۆت سەر لە نوێ بدۆزیتەوە بۆ چەندەها جار، ھەموئەمانە دێنە دی  بە پشتگیری کردن و هاندانی رێکخراوەکە، بەڕێوەبەرایەتی زانست و تەكنەلۆجی لە گەڵتا دەبێ بۆئەو شوێنەی كە ژیان بەرەو ئەو ئاسۆیەت دەبات."

 

لیندا، ئەندازیار، ٩ مانگ لە گەڵ سى ئاى ئەى

لە  ١١ ی سەپتامبەری  ساڵی  ٢٠٠١ ، من لە گەڵ كۆمپانیایەكی پەیوەندی بێتەل لە نێزیك فرۆكەخانەی داڵاس كارم دەكرد. دوای هێرشە تیرۆریستیەكەی سەر بورجەكانی ناوەندی بازرگانی جیھانی و پینتاگون، ئەو بەیانیە، بەڕێوەبەری فڕگەی فیدرالی، فەرمانی بە ھەمو فرۆكەكان دا كە لە نێزیكترین فرۆكەخانە دا بنیشنەوە. لە دەزگاکەی خۆمەوە سەیرم دەكرد، كە فرۆكە لە دوای فرۆكە بە سەلامەتی لە داڵاس دا دەنیشتنەوە. هەر ئەوکاتە لە ناخمەوە حەزو ئارەزوم داوای لێکردم  ببمە بەشێک لە یارمەتیدان و رێگە گرتن لە کردەوەی تیرۆریستی ولەم چەشنە كە جارێكی دیكە رو نەدەنەوە کە لەناخمەوە هەڵدەقوڵا. ویستم لە گۆڕانکاری لە بواری بەرگری و پاراستنی ئەم وڵاتە بەشداربم، بۆیە بڕیارم دا داوای كار كردن لە سى ئاى ئەى بكەم . ئەمڕۆ، وەكو ئەندازیارێك لە بەرێوەبەرایەتی زانست و تەكنەلۆجی، بە ڕونی دەتوانم ڕۆڵی خۆم لە ئەركی دژە تیرۆریستیەکاندا ببینم. لە دەزگاکەی خۆمدا، ئێمە سیستەمەكانی بۆشایی ئاسمانی دروست دەكەین. وەختێكی زۆری پێدەچێ كە سەتەڵایتێكی نوێ دروست بكرێت، بەڵام گەلێك بزوێنەرە كە بزانی تۆ بەشێكی لە تیمێك كە بەرپرسیارە لە ھەر ھەڵدانێكی نوێی سەتەلایت و لە بەرامبەر ئەو ڕاپۆرتە بێگومانانەی كە دۆژمن دەدۆزنەوە. بۆ من، هەبونی ئەو توانا پشتگیری كردنەی شەڕی وڵات لە دژی تیرۆریزم كارێكی جێی سەرەنج و گرنگە!"


Posted: Dec 18, 2012 01:05 PM
Last Updated: Dec 18, 2012 01:11 PM